ئاگات لە نەیمارە چی بەرامبەر بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەکات

جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4560‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و هەڵبژاردەی بەرازیل، کە لە ئێستادا زۆر نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، دەیەوێت داوای لێبووردن لە هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکە بکات.

 

لە هەواڵێکی تایبەتدا رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، نەیمار  بڕیاریداوە بە ئاشکرا  داوای لێبووردن لە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە بکات لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیەو جێهێشتنی بەرشەلۆنە لە ساڵی ٢٠١٧و دانی پێدا بنێت کە هەڵەی کردووە یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشتووە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە یانەی بەرشەلۆنەش چەند مەرجێکی تایبەتی بۆ گەڕانەوەی نەیمار داناوە کە مەرجەکان بریتین لە کەم کردنەوەی موچەکەی و کشانەوەی ئەو سکاڵا لەسەر یانەی بەرشەلۆنە کە داوای یەک ملیۆن یۆرۆ لەو یانەیە دەکات و هەروەها بە ئاشکراش داوای چون بۆ بەرشەلۆنەو جێهێشتنی یانەی پاریس سانجێرمان بکات.

 

نەیمار لە هاوینی ساڵی ٢٠١٧ بە بڕی ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆ کە ئەو کات نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بوو، یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت و ئەوکاتیش شۆکێکی گەورە بوو بۆ هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەو  تۆپی پێ لە جیهاندا.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure