دوای لۆرێنتی زیدان یاریزانێکی ئەستێرەی دەردەکات

جیهان :: 20/06/2019‌ :: 4271‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

دوای چونی مارکۆس لۆرێنتی بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کە ئەمڕۆ پێنجشەممە چونی راگەیەندرا، زیدان ئیسکۆشی خستۆتە لیستی یاریزانە دەرکراوەکان.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە،ئیسکۆ لە لیستی ئەو یاریزانانەیە کە زیدان بڕیاری دەکردانی داوە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ گرێبەستێکی رەسمی بۆ ئەو یاریزانە نەهاتووەو ئەویش حەز بە مانەوە دەکات لە یانەکەدا لە وەرزی داهاتوو.

بە پێی زانیارییەکانی مارکا، یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی یەکێکە لەو یانانەی گرنگی بە گواستنەوەی ئیسکۆ دەدەن لەگەڵ سیبایۆس.

بێجگە لەم دوو یاریزانە ، یانەی ناپۆلی گرنگی بە تیۆ هێرناندێز دەدات و یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیاش پەیوەندی بەناچۆی بەرگریکارەوە کردووە،  بەڵام ئەو یاریزانە بڕیاری چونی نەداوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure