به‌ره‌و ئه‌فریكا كه‌پ (میسر 2019): هه‌موو شتێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نامیبیا

جیهان :: 20/06/2019‌ :: 152‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌فریكا كه‌پ (میسر 2019)
دواڕۆژ سپۆرت رۆژانه‌ تا ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، پڕۆفایلی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانی 32ه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جامی وڵاتانی ئه‌فریقا (ئه‌فریكا كه‌پ) بڵاوده‌كاته‌وه‌  كه‌ (رۆژانی 21ی حوزه‌یران تا 19ی ته‌ممووزی 2019) وڵاتی میسر میوانداریی ده‌كات.

هه‌ڵبژارده‌: نامیبیا.
*راهێنه‌ر: ریكاردۆ مانیێتی/ ره‌گه‌ز: نامیبی، ته‌مه‌ن: 44 ساڵ، له‌ساڵی 2015ه‌وه‌ بووه‌ته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌.
*یه‌كێتیی تۆپی پێی نامیبیا ساڵی 1990 دامه‌زراوه‌، ساڵی 1992 بۆته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌فریقا/ كاف، ساڵی 1992 بووه‌ته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ/ فیفا. 
*وێبسایتی یه‌كێتییه‌كه‌: www.nfa.org.na
*یاریگای سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌: ئیندیپێندینسی.
*ریزبه‌ندی جیهانیی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌فیفا: پله‌ی 113 به‌ 1182 خاڵ.
*ره‌نگی جله‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌: شین/ سه‌ره‌كی، سپی/ یه‌ده‌گ.
*ژماره‌ی به‌شدارییه‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 2 جار له‌كۆی 31 پاڵه‌وانێتیدا. 
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌هه‌ر 2 به‌شدارییه‌كه‌دا 6 یاری ئه‌نجامداوه‌ و بردنه‌وه‌ی نه‌بووه‌ و له‌ 2 یاریدا یه‌كسان بووه‌ و 4 یاریشی دۆڕاندووه‌ و 9 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 18 گۆڵیشی لێكراوه‌ و 9 گۆڵ قه‌رزاره‌. 
*دیارترین ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 
-له‌هه‌ر 2 به‌شدارییه‌كه‌یدا له‌ساڵانی (1998 و 2008)دا له‌قۆناغی گروپه‌كاندا ماڵئاوایی كردووه‌.
-ژماره‌ی میواندارییه‌كانی له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌فریكا كه‌پ: تائێستا میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی نه‌كردووه‌.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌م (قۆناغی گروپه‌كان)ی ئه‌فریكا كه‌پی ئه‌مجاره‌دا، له‌گروپی چواره‌م (D)دا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانی ( مه‌غریب له‌ 23-6-2019، باشووری ئه‌فریقا له‌ 28-6-2019، كۆت دیڤوار له‌ 1-7-2019) یاری ده‌كات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure