به‌ره‌و ئه‌فریكا كه‌پ (میسر 2019): هه‌موو شتێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فریقا

جیهان :: 20/06/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌فریكا كه‌پ (میسر 2019)
دواڕۆژ سپۆرت رۆژانه‌ تا ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، پڕۆفایلی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانی 32ه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جامی وڵاتانی ئه‌فریقا (ئه‌فریكا كه‌پ) بڵاوده‌كاته‌وه‌  كه‌ (رۆژانی 21ی حوزه‌یران تا 19ی ته‌ممووزی 2019) وڵاتی میسر میوانداریی ده‌كات.

 

هه‌ڵبژارده‌: باشووری ئه‌فریقا.
*راهێنه‌ر: ستیوارت پاكسته‌ر/ ره‌گه‌ز: به‌ریتانی، ته‌مه‌ن: 65 ساڵ، له‌ساڵی 2017ه‌وه‌ بووه‌ته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌.
*یه‌كێتیی تۆپی پێی باشووری ئه‌فریقا ساڵی 1991 دامه‌زراوه‌، ساڵی 1992 بۆته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌فریقا/ كاف، ساڵی 1992 بووه‌ته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ/ فیفا. 
*وێبسایتی یه‌كێتییه‌كه‌: www.safa.net
*یاریگای سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌: ناسیۆنال بانك/ سۆكێر سیتی.
*ریزبه‌ندی جیهانیی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌فیفا: پله‌ی 72 به‌ 1335 خاڵ.
*ره‌نگی جله‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌: زه‌رد/ سه‌ره‌كی، سه‌وز/ یه‌ده‌گ.
*ژماره‌ی به‌شدارییه‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 9 جار له‌كۆی 31 پاڵه‌وانێتیدا. 
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌هه‌ر 9 به‌شدارییه‌كه‌دا 38 یاری ئه‌نجامداوه‌ و 14 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 12 یاریدا یه‌كسان بووه‌ و 12 یاری دۆڕاندووه‌ و 45 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 41 گۆڵیشی لێكراوه‌ و 4 گۆڵی زیاده‌ی هه‌یه‌.
*دیارترین ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 
-پله‌ی یه‌كه‌می: 1 جار له‌ساڵی (1996)دا.
-پله‌ی دووه‌می: 1 جار له‌ساڵی (1998)دا.
-پله‌ی سێیه‌می: 1 جار له‌ساڵی (2000)دا.
-ژماره‌ی میواندارییه‌كانی له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌فریكا كه‌پ: 2 جار له‌ساڵانی (1996 و 2013)دا.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌م (قۆناغی گروپه‌كان)ی ئه‌فریكا كه‌پی ئه‌مجاره‌دا، له‌گروپی چواره‌م (D)دا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانی (كۆت دیڤوار له‌ 24-6-2019، نامیبیا له‌ 28-6-2019، مه‌غریب له‌ 1-7-2019) یاری ده‌كات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure