به‌ره‌و ئه‌فریكا كه‌پ (میسر 2019): هه‌موو شتێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆت دیڤوار

جیهان :: 20/06/2019‌ :: 183‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌فریكا كه‌پ (میسر 2019)
دواڕۆژ سپۆرت رۆژانه‌ تا ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، پڕۆفایلی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانی 32ه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جامی وڵاتانی ئه‌فریقا (ئه‌فریكا كه‌پ) بڵاوده‌كاته‌وه‌  كه‌ (رۆژانی 21ی حوزه‌یران تا 19ی ته‌ممووزی 2019) وڵاتی میسر میوانداریی ده‌كات.


هه‌ڵبژارده‌: كۆت دیڤوار.
*راهێنه‌ر: ئیبراهیم كامارا/ ره‌گه‌ز: كۆت دیڤواری، ته‌مه‌ن: 53 ساڵ، له‌ساڵی 2018ه‌وه‌ بووه‌ته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌.
*یه‌كێتیی تۆپی پێی كۆت دیڤوار ساڵی 1960 دامه‌زراوه‌، ساڵی 1965 بۆته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌فریقا/ كاف، ساڵی 1964 بووه‌ته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ/ فیفا. 
*وێبسایتی یه‌كێتییه‌كه‌: www.fif-ci.com
*یاریگای سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌: فێلیكس هوفۆیت-بوانی.
*ریزبه‌ندی جیهانیی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌فیفا: پله‌ی 62 به‌ 1365 خاڵ.
*ره‌نگی جله‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌: پورتوقالی/ سه‌ره‌كی، سپی/ یه‌ده‌گ.
*ژماره‌ی به‌شدارییه‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 22 جار له‌كۆی 31 پاڵه‌وانێتیدا. 
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌هه‌ر 22 به‌شدارییه‌كه‌دا 90 یاری ئه‌نجامداوه‌ و 39 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 24 یاریدا یه‌كسان بووه‌ و 27  یاری دۆڕاندووه‌ و 131 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 87 گۆڵیشی لێكراوه‌ و 44 گۆڵی زیاده‌ی هه‌یه‌.
*دیارترین ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 
-پله‌ی یه‌كه‌می: 2 جار له‌ساڵانی (1992 و 2015)دا.
-پله‌ی دووه‌می: 2 جار له‌ساڵانی (2006 و 2012)دا.
-پله‌ی سێیه‌می: 4 جار له‌ساڵانی (1965، 1968، 1986، 1994)دا.
-پله‌ی چواره‌می: 2 جار له‌ساڵانی (1970 و 2008)دا.
-ژماره‌ی میواندارییه‌كانی له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌فریكا كه‌پ: 1 جار له‌ساڵی (1984)دا.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌م (قۆناغی گروپه‌كان)ی ئه‌فریكا كه‌پی ئه‌مجاره‌دا، له‌گروپی چواره‌م (D)دا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانی (باشووری ئه‌فریقا له‌ 24-6-2019، مه‌غریب له‌ 28-6-2019، نامیبیا له‌ 1-7-2019) یاری ده‌كات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure