به‌ره‌و ئه‌فریكا كه‌پ (میسر 2019): هه‌موو شتێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانى گروپى پێنجه‌م

جیهان :: 20/06/2019‌ :: 226‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار

هه‌ڵبژارده‌كانى ئه‌فریكا كه‌پ (میسر 2019)
دواڕۆژ سپۆرت رۆژانه‌ تا ده‌ستپێكردنى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، پڕۆفایلى هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانى 32ه‌مین پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى جامى وڵاتانى ئه‌فریقا (ئه‌فریكا كه‌پ) بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ (رۆژانى 21ى حوزه‌یران تا 19ى ته‌ممووزى 2019) وڵاتى میسر میوانداریی ده‌كات.


پڕۆفایلى هه‌ڵبژارده‌كانى گروپی پێنجه‌م


*هه‌ڵبژارده‌: تونس.
*راهێنه‌ر: ئالان گیرێس/ ره‌گه‌ز: فه‌ڕه‌نسى، ته‌مه‌ن: 66 ساڵ، له‌ساڵى 2018ه‌وه‌ بووه‌ته‌ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌.
*یه‌كێتیى تۆپى پێى تونس ساڵى 1957 دامه‌زراوه‌، ساڵى 1960 بۆته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیى تۆپی پێى ئه‌فریقا/ كاف، ساڵى 1960 بووه‌ته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ/ فیفا.
*وێبسایتى یه‌كێتییه‌كه‌: www.ftf.org.tn
*یاریگاى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژارده‌كه‌: ئۆڵۆمپى برادس.
*ریزبه‌ندى جیهانیی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌فیفا: پله‌ى 25 به‌ 1501 خاڵ.
*ره‌نگى جله‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌: سپى/ سه‌ره‌كى، سوور / یه‌ده‌گ.
*ژماره‌ى به‌شدارییه‌كانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 18 جار له‌كۆى 31 پاڵه‌وانێتیدا.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌هه‌ر 18 به‌شدارییه‌كه‌دا 57 یارى ئه‌نجامداوه‌ و 18 یارى بردۆته‌وه‌ و له‌ 21 یاریدا یه‌كسان بووه‌ و 18 یارى دۆڕاندووه‌ و 75 گۆڵى تۆماركردووه‌ و 73 گۆڵیشى لێكراوه‌ و 2 گۆڵى زیاده‌ى هه‌یه‌.
*دیارترین ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ:
-پله‌ى یه‌كه‌مى: 1 جار له‌ساڵى (2004)دا.
-پله‌ى دووه‌مى: 2 جار له‌ساڵانى (1965، 1996)دا.
-پله‌ى سێیه‌مى: 1 جار له‌ساڵى (1962)دا.
-پله‌ى چواره‌مى: 2 جار له‌ساڵانى (1978، 2000)دا.
-ژماره‌ى میواندارییه‌كانى له‌پاڵه‌وانێتى ئه‌فریكا كه‌پ: 3 جار له‌ساڵانى (1965، 1994، 2004)دا.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌قۆناغى یه‌كه‌م (قۆناغى گروپه‌كان)ى ئه‌فریكا كه‌پى ئه‌مجاره‌دا، له‌گروپى پێنجه‌م (E)دا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانى (ئه‌نگۆلا له‌ 24-6-2019، مالى له‌ 28-6-2019، مۆریتانیا له‌ 2-7-2019) یارى ده‌كات.


*هه‌ڵبژارده‌: مالى.
*راهێنه‌ر: موحه‌مه‌د مه‌گسوبه‌/ ره‌گه‌ز: مالى، ته‌مه‌ن: 61 ساڵ، له‌ساڵى 2017ه‌وه‌ بووه‌ته‌ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌.
*یه‌كێتیى تۆپى پێى مالى ساڵى 1960 دامه‌زراوه‌، ساڵى 1963 بۆته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیى تۆپی پێى ئه‌فریقا/ كاف، ساڵى 1964 بووه‌ته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ/ فیفا.
*وێبسایتى یه‌كێتییه‌كه‌: هیچ وێبسایتێكى فه‌رمیی نییه‌.
*یاریگاى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژارده‌كه‌: 26ى مارس.
*ریزبه‌ندى جیهانیی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌فیفا: پله‌ى 62 به‌ 1365 خاڵ.
*ره‌نگى جله‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌: زه‌رد/ سه‌ره‌كى، سپى/ یه‌ده‌گ.
*ژماره‌ى به‌شدارییه‌كانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 10 جار له‌كۆى 31 پاڵه‌وانێتیدا.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌هه‌ر 10 به‌شدارییه‌كه‌دا 31 یارى ئه‌نجامداوه‌ و 10 یارى بردۆته‌وه‌ و له‌ 10 یاریدا یه‌كسان بووه‌ و 11 یارى دۆڕاندووه‌ و 40 گۆڵى تۆماركردووه‌ و 46 گۆڵیشى لێكراوه‌ و 6 گۆڵ قه‌رزاره‌.
*دیارترین ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ:
-پله‌ى دووه‌مى: 1 جار له‌ساڵى (1972)دا.
-پله‌ى سێیه‌مى: 2 جار له‌ساڵانى (2012، 2013)دا.
-پله‌ى چواره‌مى: 3 جار له‌ساڵى (1994، 2002، 2004)دا.
-ژماره‌ى میواندارییه‌كانى له‌پاڵه‌وانێتى ئه‌فریكا كه‌پ: 1 جار له‌ساڵى (2002)دا.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌قۆناغى یه‌كه‌م (قۆناغى گروپه‌كان)ى ئه‌فریكا كه‌پى ئه‌مجاره‌دا، له‌گروپى پێنجه‌م (E)دا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانى (مۆریتانیا له‌ 24-6-2019، تونس له‌ 28-6-2019، ئه‌نگۆلا له‌ 2-7-2019) یارى ده‌كات.



*هه‌ڵبژارده‌: مۆریتانیا.
*راهێنه‌ر: كۆرینتین مارتینیز/ ره‌گه‌ز: فه‌ڕه‌نسى، ته‌مه‌ن: 49 ساڵ، له‌ساڵى 2014ه‌وه‌ بووه‌ته‌ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌.
*یه‌كێتیى تۆپى پێى مۆریتانیا ساڵى 1961 دامه‌زراوه‌، ساڵى 1974 بۆته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیى تۆپی پێى ئه‌فریقا/ كاف، ساڵى 1970 بووه‌ته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ/ فیفا.
*وێبسایتى یه‌كێتییه‌كه‌: www.ffrim.org
*یاریگاى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژارده‌كه‌: ئۆڵۆمپى.
*ریزبه‌ندى جیهانیی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌فیفا: پله‌ى 103 به‌ 1210 خاڵ.
*ره‌نگى جله‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌: سه‌وز/ سه‌ره‌كى، سپى/ یه‌ده‌گ.
*ژماره‌ى به‌شدارییه‌كانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: یه‌كه‌م جاره‌ به‌شداریی كۆتاییه‌كانى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌كات.
-ژماره‌ى میواندارییه‌كانى له‌پاڵه‌وانێتى ئه‌فریكا كه‌پ: تائێستا میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى نه‌كردووه‌.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌قۆناغى یه‌كه‌م (قۆناغى گروپه‌كان)ى ئه‌فریكا كه‌پى ئه‌مجاره‌دا، له‌گروپى پێنجه‌م (E)دا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانى (مالى له‌ 24-6-2019، ئه‌نگۆلا له‌ 29-6-2019، تونس له‌ 2-7-2019) یارى ده‌كات.


*هه‌ڵبژارده‌: ئه‌نگۆلا.
*راهێنه‌ر: سریجان ڤاسلیڤیچ/ ره‌گه‌ز: سربی، ته‌مه‌ن: 46 ساڵ، له‌ساڵى 2017ه‌وه‌ بووه‌ته‌ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌.
*یه‌كێتیى تۆپى پێى ئه‌نگۆلا ساڵى 1979 دامه‌زراوه‌، ساڵى 1980 بۆته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیى تۆپی پێى ئه‌فریقا/ كاف، ساڵى 1980 بووه‌ته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ/ فیفا.
*وێبسایتى یه‌كێتییه‌كه‌: www.fafutebol-angola.og.ao
*یاریگاى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژارده‌كه‌: 11ى نۆڤه‌مبه‌ر.
*ریزبه‌ندى جیهانیی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌فیفا: پله‌ى 123 به‌ 1142 خاڵ.
*ره‌نگى جله‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌: سوور/ سه‌ره‌كى، سپى/ یه‌ده‌گ.
*ژماره‌ى به‌شدارییه‌كانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 7 جار له‌كۆى 31 پاڵه‌وانێتیدا.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌هه‌ر 7 به‌شدارییه‌كه‌دا 17 یارى ئه‌نجامداوه‌ و 3 یارى بردۆته‌وه‌ و له‌ 8 یاریدا یه‌كسان بووه‌ و 6 یارى دۆڕاندووه‌ و 24 گۆڵى تۆماركردووه‌ و 28 گۆڵیشى لێكراوه‌ و 4 گۆڵ قه‌رزاره‌.
*دیارترین ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ:
-له‌هه‌ردوو پاڵه‌وانێتى ساڵانى 2008 و 2010دا له‌قۆناغى دووه‌م (8 تیپى ) و له‌ (5) پاڵه‌وانێتى تردا ساڵانى (1996، 1998، 2006، 2012، 2013) له‌قۆناغى یه‌كه‌م (گروپه‌كان) ماڵئاوایی كردووه‌.
-ژماره‌ى میواندارییه‌كانى له‌پاڵه‌وانێتى ئه‌فریكا كه‌پ: 1 جار له‌ساڵى (2010)دا.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌قۆناغى یه‌كه‌م (قۆناغى گروپه‌كان)ى ئه‌فریكا كه‌پى ئه‌مجاره‌دا، له‌گروپى پێنجه‌م (E)دا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانى (تونس له‌ 24-6-2019، مۆریتانیا له‌ 29-6-2019، مالى له‌ 2-7-2019) یارى ده‌كات.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure