گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە بووە بە راستی

جیهان :: 20/06/2019‌ :: 6839‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


میدکانی ئیسپانیا گەڕانەوە نەیمار دا سێلڤا بۆ یانەی بەرشەلۆنە  دەکەن بە شتێکی راستی و رایدەگەیەنن، نەیمار دوا بڕیاری خۆیداوەو  ئێستا دەبێت ئیدارەی بەرشەلۆنەو پاریس سانجێڕمان هەموو شتێک یەکلایی بکەنەوە.


بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرت، نەیمار بڕیاری کۆتایی و یەکجاری داوەو چیتر درێسی یانەی پاریس سانجێرمان ناپۆشێتەوەو جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆ شاری پاریس بۆ پۆشینی درێسی ئەو یانەیە.


بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکان،یانەی بەرشەلۆنە پلان بۆ ئەوە دادەنێت، کۆتینیۆ بخاتە گرێبەستەکەوە، واتە ئەو یاریزانەو بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆش بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بدات، کە لە ئێستادا نرخی نەیمار بە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەڵمێنرێت و  کۆی گشتی ئەو گرێبەستەش ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆ لە سەر یانەی بەرشەلۆنە دەکەوێت.


هەروەها بێجگە لە کۆتینیۆ، بەرشەلۆنە دەیەوێت ئۆمتیتی بەرگریکاریش بخاتە گرێبەستی گواستنەوەی نەیمارەوە.

بە پێی نوێترین راپۆرتیش یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی بۆ گواستنەوەی نەیمار دەربڕیوەو ئامادەیە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆو  بەیڵ یان جەیمس رۆدریگێز بە پاری بدات لەگەڵ موچەیەکی ٣٠ ملیۆن یۆرۆیی.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure