بەوێنە: پۆلێک یاریزانی کورد دەبنە خاوەنی پشتێنی رەشی جیهانی لە یاری تایکواندۆ

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 186‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی


دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

لە شاری کەرکوک بە بە شداری ( ٢٥ ) یاریزان و راهێنەری تایکواندۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەی ئاسیایی بۆ پێدان و گۆڕینی پشتێن بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتی وانەبێژێکی خاوەنی گراند ماستەری جیهانی و رێگەپێدراو لەلایەن یەکێتی تایکواندۆی جیهان و یەکێتی تایکواندۆی کیشوەری ئاسیا.
بەر لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانیش، خولێکی ٣ رۆژە بە هەردوو شێوازی پڕاکتیکی و تیۆری وترانەوە کە ئامانج لێی ئاشناکردنی یاریزانە بەشداربووەکان بوو بە نوێترین پێشهات و شێوازەکانی یاری تایکواندۆ لەسەر ئاستی جیهان کە وانەکان لە دوو کاتی جیاواز لە یاریگەی کراوە و لە هۆڵی داخراو دەوترانەوە.
پاشان بە شێوازی سەردەمیانە تاقیکردنەوەکان بۆ پێدان و گۆڕینی پشتێنەکان بەڕێوەچوو کە بەهۆیەوە ، (١١) یاریزان و راهێنەر پشتێنی رەشیان پێدرا و (١٤) یاریزانیش بوونە خاوەنی پشتێنی سوور.
جگە لە یاریزانان و راهێنەرانی شاری کەرکوک، یاریزانی شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و تەنانەت دوو یاریزانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خولەکە دەبینران و بەشداربووان لە گشت تەمەن و ئاستێک بوون و دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکان جگە لە پێدانی پشتێن، بڕوانامەی باوەڕپێکراوی ئاسیایی بە بەشداربووان بەخشرا.
وانەکانی خول و بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان لەلایەن پسپۆڕێکی یاری تایکواندۆ بە ناوی (لوئەی خەتیب) وترانەوە کە خاوەنی گراند ماستەرە لە یاری تایکواندۆ و بۆ وتنەوەی وانەکانی ئەم خولە لە وڵاتی ئوردنەوە هاتبوو.
لەلایەن خۆیانەوە راهێنەر و یاریزانە بەشداربووەکانی ئەم خولە نێودەوڵەتییە سوپاسی سەرجەم ئەم کەسایەتی و راهێنەرە نێودەوڵەتییانە دەکەن کە رۆڵیان هەبوو لە بەڕێوەبردن و بە ئەنجام گەیاندنی ئەم خولە کە بەهۆیەوە، ماندووبوونی گەشت و دوورکەوتنەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە و بەرزبوونەوەی پشتێن لە وڵاتێکی دیکە، لە ئەستۆی یاریزانانی کورد دوورخستەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure