میسی لەسەر یەکسانبوونەکەی پاراگوای هاتە دەنگ

جیهان :: 20/06/2019‌ :: 4296‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم لە جەولەی دووەمدا لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ی بەرازیل، ئەرجەنتین و پاراگوایی لە یاریگای"مینیرۆ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا بە گۆڵێک یەکسانبوون.


میسی دوای یەکسانبوونەکەی پاراگوای قسەی بۆ میدیاکان کردوەو دەڵێت:"  ئێمە هەین تا خۆمان بدۆزینەوەو بەردەوامین لە بەرەو پێشچون، دەمانزانی یاریەکە قورس دەبێت.

دەشڵێت:" ژوری جلگۆڕین بێزار و بێتاقەتن بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ براوە نەبووین، بەڵام ئەوان دەیانەوێت یاری داهاتوو ببەنەوە، باشترین ساتی ئێمە لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێز و ئەگوێرۆ بوو لە یاری پاراگوای، هاوسەنگبووین لە هێڵی ناوەند، دەبێت بە شوێنی هاوسەنگی بگەڕێین.

لە کۆتایدا دەڵێت:'سەرەتامان بە شێوەیەکی باش بوو، بیرۆکەی ئێمە روون بوو ئەنجامی یاریەکە ئامانجی ئێمە بوو، شێتی دەبێت ئەگەر نەگەین بە قۆناغی داهاتوو کە سێ یانە دەتوانێت سەربکەوێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure