یانەی ریاڵ مەدرید ١٣٠ملیۆن یۆرۆ و یاریزانێکی ئەستێرەی بە نەیمار دەدات

جیهان :: 20/06/2019‌ :: 3385‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پێناو بەدەستهێنانی تواناکانی ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان نەیمار دا سلێڤا ، بڕە پارەیەکی زۆر و یەکێک لە ئەستێرەکانی دەخاتە بەردەمی یانە پاریسیەکە تا نەیماری پێ بدات.

ئەمرۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بڕی ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ و بەیڵ یان جەیمس رۆدریگێزی پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کردووە لە پێناو دەستبەرداربوونی لە نەیمار.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە ئەو یانەیە ئامادەیی نیشانداوە ساڵانە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە بەو یاریزانە بدات، بەڵام نەیمار ئامانجی تەنها گەرانەوەیە بۆ بەرشەلۆنەو ئەوەی لە پێشینەی هەموو کارەکانی داناوەو بەم گرێبەستەی ریاڵ مەدرید رازی نابێت.

نەیمار لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بە جددی بیر لە چون لە پاریس دەکاتەوەو دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەو یانەی پاریس سانجێڕمانیش دەرگای بۆ ئەو یاریزانە کردۆتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure