بڕوا ناکەن پاریس سانجێرمان چەند ملیۆن یۆرۆی بۆ دەستبەردابوونی لە نەیمار دەوێت

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2878‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی، دەرگای بۆ چونی نەیماری ئەستێرەی بەرازیلی یانەکەی کردۆتەوە، تا ریزەکانی پاریس بەرەو یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و ئەو یاریزانەش  ئامادە نیە جارێکی تر درێسی ئەم یانەیە بپۆشێتەوە.

 

پاریس برە پارەیەکی زۆری بۆ دەستبەرداربوون لە نەیمار دەوێت و بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا هەرگیز یانە کەتەلۆنیەکە ئامادە نیە ئەو بڕە پارە زۆرە  لە پێناو نەیمار سەرفبکات.

 

رۆژنامەی Le Parisien |ی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان بۆ دەستبەرداربوون لە نەیمار داوای ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات، کە ئەم بڕە پارەیە ٨٠ ملیۆن یۆرۆی لە نرخی چونی ئەو یاریزانە زیاترە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٧ نەیمار یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، نەیمار لە پێناو گەرانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، نیوەی موچەکەی لەدەست دەدات و ئامادەیە نیوەی ئەو موچە لە بەرشەلۆنە وەربگرێت کە لە ئێستدا لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی وەریگرتبوو، کە زیاترە لە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە یەک ساڵدا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure