هۆکاری وازهێنانی لویس ئینریکی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا چی بوو

جیهان :: 19/06/2019‌ :: 3514‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

 

دواڕۆژ سپۆرت

 

ئەمڕۆ چوارشەممە،لویس رۆبیالیسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وازهێنانی لویس ئینریکی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی راگەیاند.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  رۆبیالیس رایگەیاند:" لویس ئینریکی بەهۆی کێشەی خێزانییەوە وازی لەپۆستی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکە هێناوەو رۆبێرت مۆرینۆ پۆستی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکە لە داهاتوودا  وەردەگرێت.

لویس ئینریکی تەمەن ٤٩ ساڵ، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا کرایە دەرەوە، پۆستی هەڵبژاردەکەی وەرگرت و لە مانگی سێیەوە نەیتوانیوە مەشق بە هەڵبژاردەکە بداتەوە.

رۆبیالیسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند:" سوپاسی لویس ئینریکی دەکەین، دەرگای هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەمیشە بۆ ئەو کراوەیە.

رۆبێرت مۆرینۆی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە کە تەمەنی ٤١ ساڵە، سێ یاری راهێنەری ئیسپانیا بووە لە غیابی ئینریکی، بەرامبەر بە هەڵبژاردەکانی ماڵتاو دورگەکانی فارۆو سوید ،توانی سەرجەمیان بباتەوەو پێشتریش لە یانەکانی سەلتاڤیگۆو  رۆماو بەرشەلۆنە یاریدەدەری ئینریکی بووە.

دوای وازهێنانی رامۆس پەیامێکی ئاڕاستەی لویس ئینریکی کردووەو نوسیویەتی:" هەر سەرکەوتنێکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هی تۆیە ، هەموومان پشتگیری تۆ دەکەین و هانی تۆو خێزانەکەت دەدەین.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure