كێبڕكێی سێ یانه‌ی سوپه‌ر لیگی توركیا له‌سه‌ر هێرشبه‌رێكی كورد

کوردە پیشەگەرەکان :: 19/06/2019‌ :: 220‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژسپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ترانسفێر ماركێتی هاوینه‌ بۆ یاریزانانی تۆپی پێ، یانه‌ی ترابزۆن سپۆر-ی توركی هاته‌ پاڵ هه‌ردوو یانه‌ی یه‌نی مالاتیا سپۆر و گۆزته‌په‌ ئه‌زمیر بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی كورده‌كه‌ كه‌ له‌پێشوودا هه‌ر له‌سوپه‌ر لیگی یانه‌كانی توركیادا بۆ هه‌ردوو یانه‌ی قاسم پاشا و گه‌ڵاته‌سه‌رای یاری كردووه‌.

پاش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركی و ئازادبوونی، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی هاوینه‌ی كڕین و فرۆشتن و هاتن و چوونی یاریزانان له‌نێوان یانه‌كان (میركاتۆ)دا، چه‌ند یانه‌یه‌كی خولی سوپه‌ری تۆپی پێی یانه‌كانی توركیا (سوپه‌ر لیگ) هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی (ئێرین دێردیوك)ی هێرشبه‌ری به‌ئه‌زموون و نێوده‌وڵه‌تی كورد و پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پیی سویسرا و دوایین یانه‌ی خوله‌كه‌ ترابزۆن سپۆر-ه‌ كه‌ كڕین و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی خستووه‌ته‌ ئه‌جێندای خۆی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ردوو یانه‌ی یه‌نی مالاتیا سپۆر و گۆزته‌په‌ ئه‌زمیر كه‌ دوو یانه‌ی تری خوله‌كه‌ن و چاوی بڕیوه‌ته‌ ئه‌زموون و تواناكانی ئه‌م یاریزانه‌ و هه‌مان خواستیان هه‌یه‌ و له‌هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی دان.

له‌ئێستادا هه‌ر 3 یانه‌كه‌ی سوپه‌ر لیگی یانه‌كانی توركیا ئێرین دێردیوك-ی ته‌مه‌ن 31 ساڵیان كردووه‌ته‌ ئامانج و كه‌وتوونه‌ته‌ جوڵه‌ و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بۆ وه‌رزی داهاتوو 2019-2020 بیكه‌نه‌ یاریزانی خۆیان و یانه‌ی گۆزته‌په‌ كه‌ له‌پله‌ی 15ی خولی وه‌رزی 2018-2019ی سوپه‌ر لیگ دابوو، نیازی وایه‌  بیكاته‌ سوپرایز بۆ جه‌ماوه‌ر و هانده‌رانی و یانه‌ی یه‌نی مالاتیا سپۆر-یش كه‌ بۆ وه‌رزی 2019-2010 جگه‌ له‌سوپه‌ر لیگی توركیا، له‌خولی ئه‌وروپا (ئه‌وروپا لیگ)دا به‌شداریی ده‌كات، له‌گه‌ڵ یاریزانی ناوبراو له‌گفتوگۆدایه‌ سه‌باره‌ت به‌تێچووی گواستنه‌وه‌ی و یانه‌ی ترابزۆن سپۆر-ی خاوه‌ن پله‌ی چواره‌می سوپه‌ر لیگی وه‌رزی پێشوو كه‌ ئه‌میش له‌ئه‌وروپا لیگدا به‌شداره‌، به‌دوای ئه‌م یاریزانه‌ كورده‌وه‌یه‌ و خستوویه‌تییه‌ ئه‌جێندای خۆیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.

شایه‌نی باسه‌ ئێرین سه‌بری دێریوك كوردی عه‌له‌وییه‌ و رۆژی 12-6-1988 له‌شاری بازل-ی سویسرا له‌دایكبووه‌ و له‌كاروانی یاری كردنیدا جگه‌ له‌یاری كردن بۆ هه‌ردوو یانه‌ی ئۆڵد بۆیز و بازل-ی سویسرایی و هه‌ردوو یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن و هۆفینهایم-ی ئه‌ڵمانی، له‌سوپه‌ر لیگی یانه‌كانی توركیادا ساڵانی 2014 تا 2016 بۆ یانه‌ی قاسم پاشا و ساڵانی 2016 تا 2019 بۆ یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای یاری كردووه‌.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure