پاڵەوانێتیی شەترەنجی راپیدی سلێمانی كۆتایی هات‌و لەدواڕۆژەوە ئەنجامەكانی بزانە

ناوخۆیی :: 18/06/2019‌ :: 92‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

 

دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد


لەشاری سلێمانی‌و بەدیار كراوی لەهۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كۆتایی هات بەپاڵەوانێتی شەترەنجی راپیدی یاریزانانی سنوری پارێزگای سلێمانی.

لەپاڵەوانێتیەكەدا 14یاریزانی كوران تێدا بەشداربوون‌و لقی سلێمانی یەكێتی شەترەنجی كوردستان سەرپەرشتی دەكرد.
دوای ركابەری لەنێوان یاریزانە بەشداربووەكان كە لەسەر ئاستی عێراق‌و جیهانیش ئەنجامی گەورەیان بەدەستهێنا بوو ئەنجامی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.

ئاكار عەلی بەكۆكردنەوەی 5خاڵ توانی ببێتە پاڵەوان‌و نازناوەكە بەدەست بێنێت.
هەریەك لەرەوەند حامید‌و ئەحمەد جەزا توانییان پلەكانی دووەم‌و  سێیەم بەدەست بێنن بەهەمان خاڵی پاڵەوانی خولەكە ئاكار بەپێنج خاڵ.
پلەی چوارەمی پاڵەوانێتەكەش بۆ رێباز ناسر بوو بەكۆكردنەوەی چوار خاڵ‌و نیو، لەكۆتاییشدا خەڵات بەسەر یاریزانە پاڵەوانەكان دابەشكرا.
ساسان عەبدولغەنی سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی شەترەنجی سلێمانی ئەوەی راگەیاند:"
ئامانج لەئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەدا لەم كاتەدا بەهۆی نزیكبونەوەی پاڵەوانێتی شەترەنجی یانەكانی كوردستانە كە بریارە لەكۆتایی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی بەرێوەچێت، هەروەها دەمانەوێت یاریزانانی یانەكان بەشێوەیەكی باشتر خۆیان بۆ پاڵەوانێتیەكە ئامادە بكەن، چونكە پاڵەوانێتی كوردستان بەهێزترین یاریزانان تێدا بەشدارن.
ساسان وتیشی: ئەم پاڵەوانێتیە یەكێك بوو لەپاڵەوانێتیە بەهێزەكانی شاری سلێمانی، لەبەرئەوەی زۆر لەیاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق تێیدا بەشداربوون‌و لەریزبەندی یاریزانانی جیهانیشدا پۆلێنیان هەیە، بۆیە زۆر گەشبینین بەیاری شەترەنج لەشاری سلێمانی‌و ئەنجامەكانی یاریزانانی كوردیش لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لەپاڵەوانێتیەكانی دەرەوە شایەتی ئاست بەرزی یاریزانانی كورد دەدەن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure