به‌ره‌و ئه‌فریكا كه‌پ (میسر 2019): هه‌موو شتێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر

جیهان :: 18/06/2019‌ :: 137‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌فریكا كه‌پ (میسر 2019)


دواڕۆژ سپۆرت رۆژانه‌ تا ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، پڕۆفایلی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانی 32ه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جامی وڵاتانی ئه‌فریقا (ئه‌فریكا كه‌پ) بڵاوده‌كاته‌وه‌  كه‌ (رۆژانی 21ی حوزه‌یران تا 19ی ته‌ممووزی 2019) وڵاتی میسر میوانداریی ده‌كات.

هه‌ڵبژارده‌: جه‌زائیر.
*راهێنه‌ر: جه‌مال بیلمازی/ ره‌گه‌ز: جه‌زائیری، ته‌مه‌ن: 43 ساڵ، له‌ساڵی 2018ه‌وه‌ بووه‌ته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌.
*یه‌كێتیی تۆپی پێی جه‌زائیر ساڵی 1962 دامه‌زراوه‌، ساڵی 1963 بۆته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌فریقا/ كاف، ساڵی 1964 بووه‌ته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ/ فیفا. 
*وێبسایتی یه‌كێتییه‌كه‌: www.faf.dz
*یاریگای سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌: 5ی یۆلیۆ.
*ریزبه‌ندی جیهانیی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌فیفا: پله‌ی 68 به‌ 1346 خاڵ.
*ره‌نگی جله‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌: سپی/ سه‌ره‌كی، سه‌وز/ یه‌ده‌گ.
*ژماره‌ی به‌شدارییه‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 17 جار له‌كۆی 31 پاڵه‌وانێتیدا. 
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌هه‌ر 17 به‌شدارییه‌كه‌دا 60 یاری ئه‌نجامداوه‌ و 20 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 19 یاریدا یه‌كسان بووه‌ و 21  یاری دۆڕاندووه‌ و 72 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 73 گۆڵیشی لێكراوه‌ و 1 گۆڵی زیاده‌ی هه‌یه‌.
*دیارترین ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌فریكا كه‌پ: 
-پله‌ی یه‌كه‌می: 1 جار له‌ساڵی (1990)دا.
-پله‌ی دووه‌می: 1 جار له‌ساڵی (1980)دا.
-پله‌ی سێیه‌می: 2 جار له‌ساڵانی (1984، 1988)دا.
-پله‌ی چواره‌می: 2 جار له‌ساڵانی (1982، 2010)دا.
-ژماره‌ی میواندارییه‌كانی له‌پاڵه‌وانێتی ئه‌فریكا كه‌پ: 1 جار له‌ساڵی (1990)دا.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌م (قۆناغی گروپه‌كان)ی ئه‌فریكا كه‌پی ئه‌مجاره‌دا، له‌گروپی سێیه‌م (C)دا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانی (كینیا له‌ 23-6-2019، سه‌نیگال له‌ 27-6-2019، ته‌نزانیا له‌ 1-7-2019) یاری ده‌كات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure