بەیڵ بە لێدوانێک هەموانی بێدەنگ کرد

جیهان :: 18/06/2019‌ :: 3314‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

گاریس بەیڵی وێڵزی لێدوانێكی چاوەڕوان نەکراو دەدات و مانەوەی لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووپات دەکاتەوە.

دوای ئەوەی زیدان گەڕایەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، ئەو راهێنەرە فەرەنسیە ، بەیڵی لەو لیستە دانا کە لە وەرزی داهاتوو پشتی پێنابەستێت و لەم هاوینە دەستبەرداری دەبێت.

بەڵام بەیڵ قسەیەکی تری کردووەو بە کەسە نزیکەکانی خۆی راگەیاندووە لە یانەکە دەمێنێتەوە.

کەناڵی کواترۆی ئیسپانی قسەیەکی بەیڵی بڵاوکردۆتەوە کە ئەو یاریزانە بە دەوروبەری خۆی وتووە لە %١٠٠ لە یانەی ریاڵ مەدرید لە وەرزی داهاتوو دەمێنمەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە یانەی ریاڵ مەدرید نرخی ئەو یاریزانەی بۆ ٨٥ ملیۆن یۆرۆ کەمکردۆتەوە، بەڵام هیچ یانەیەک بەرەسمی ئامادەیی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی نیشان نەداوە، تەنها یانەی بایرن میونخ نەبێت، ئەویش نیازی هەبووە ئەو یاریزانە بۆ شوێنی ریبەری و رۆبن بگوازێتەوە، بەڵام لە ئێستادا یانە باڤارییەکە هیچ دەنگۆی گواستنەوەی بەیڵی نیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure