​بزانە پێرێز و رۆدریگۆ چییان وت

جیهان :: 18/06/2019‌ :: 3089‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە کاتی ناساندن و پێشکەشکردنی رۆدریگۆ گۆیسی بەرازیلی و تەمەن ١٨، ساڵ لە یانەی ریاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەو  ئەو یاریزانە قسەیان بۆ ئامادەبوان کردو پێرێز دوپاتی کردەوە بەردەوام دەبن لە گواستنەوەی یاریزانی لاوی بەهرەمەندی بەتوانا.

 

پێرێز لە بەردەم ئامادەبوان وتی" بۆ بەردەوامبوونی ئەفسانەیی یانەی ریاڵ مەدرید، دەبێت بەردەوام  بین لە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانی بەهرەمەند، ئەمڕۆ رۆدریگۆ گەیشتە لای ئێمە، ئەو خەونی بوو لە ریاڵ مەدرید یاری بکات پێش ئەوەی یاری تۆپی پێ بکات.

 

وتیشی" بەردەوام دەبین لە گرێبەستکردن لەگەل ئەو یاریزانانەی برسین بۆ سەرکەوتن، ئێمە دەست بە پڕۆژەکەمان دەکەین، هەمان ئەو فەلسەفە جێبەجێ دەکەین کە ١٣ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپامان بردۆتەوە.

 

دواتر رۆدریگۆ قسەی کردو وتی"سوپاسی خوادا دەکەم، وە خێزانەکەم و یانەکەم کە متمانەیان بە من هەیە،هیوام هەیە  بەختەوەری بۆ ئێوە بهێنم ، هەلا مەدرید.

 

دواتر وتی" ئەمە خۆشترین رۆژی منە لە ژیانمدا، خەونی هەموو مناڵێکە لێرە بێت، نەک تەنها بەرازیلیەکان و من زۆر قسەم لەگەڵ ڤینسیۆس کردووە لەوکاتەوەی پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردووەو من دەزانم باشترین یاریزانەکانی جیهان لەگەڵماندان، من ئامادەم بۆ یاریکردن لە ریاڵ مەدرید کاستیاو تیپی یەکەمیش.

 

راشتگەیاند من پێشتر قسەم لەگەڵ زیدان نەکردووە، بەڵام ئەو  راهێنەرێکی نایابە، ئەوەش دەزانم لە هەموو یانەیەک فشار هەیە، بەڵام فشاری زۆر گەورە لە باشترین یانەی جیهان هەیە، من لاوم و دەبێت بە ئارام بم و  دواتر شتەکان بە شێوەیەکی ئاسایی دەچن، من هێرشبەرێکی خێرام و دەمەوێت گۆڵ بکەم و یاریزان تێپەڕێنم، زۆر سیفەتی نەیمار لە مندا هەیەو حەز دەکەم لە لاکانی یاریگاوە یاری بکەم.

رۆدریگۆ تەمەنی تەنها ١٨ ساڵەو یانەی ریاڵ مەدرید لە یانەی سانتۆسی بەرازیلیەوە بە بڕی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ کڕیویەتی.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure