یاریزانێکی ریاڵ مەدرید بە ٤٠ ملیۆن پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەکات

جیهان :: 18/06/2019‌ :: 7580‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، مارکۆس لۆرێنتی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە دەکات.

 

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، لۆرێنتی تەنها دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات و  ئەو یانەیەش ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە دەدات، هەرچەندە یانەی ریاڵ مەدرید داوای ٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات. 

 

ئاتلەتیکۆ مەدرید بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆی بەم یاریزانە بە یانەی ریاڵ مەدرید داوە لەگەڵ ٢٠ ملیۆن یۆرۆی تر لە کاتی گۆڕانکارییەکان وبردنەوەی نازناوەکان، ئەوا بە یانەی ریاڵ مەدریدی دەدات.

 

لۆرێنتی یەکێکە لەو یاریزانانەی لە لیستە دەرکراوەکەی زیدانەو ئەوەش وای کردوە بە زووی یانەیەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو راهێنەرە پێی راگەیاندووە لە وەرزی داهاتوو لە پلانی مندا نیت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure