ئاشکرا بوو بە چی شێوەیەک بەرشەلۆنە رازییە بە گەڕانەوەی نەیمار

جیهان :: 18/06/2019‌ :: 4659‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

تا دێت دەنگۆی گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە زیاتر دەبێت و لێدوانەکانی ئەم دواییەی ناسر خەلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێڕمان، ئەو یاریزانە زیاتر لە بەرشەلۆنە نزیک دەکاتەوە.


بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی کە ئەمرۆ سێشەممە بڵاویکردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا تەنها چاودێری کاردانەوەکانی نەیمار و ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات، بەڵام ئەگەر یانەکە خواستی گەڕانەوەی نەیماری هەبێت، ئەوا مەرجی تایبەتی خۆی هەیەو دەبێت ئەو یاریزانە پێی رازیی ببێت ئینجا یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ دەکەن و ئامادەن بگەڕێتەوە.


مۆندۆ ئاشکرای کردووە، یانەی بەرشەلۆنە یەکەم مەرجی ئەوەیە موچەی ئەو یاریزانە کەمبکرێتەوە، کە لە ئێستادا نەیمار ساڵانە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێڕمان وەردەگرێت و ئەمەش لە توانای یانەی بەرشەلۆنە نیە بۆ پێدانی ئەو موچەیە، یانەکە ئامادەیە نیوەی ئەو موچەیە بە نەیمار بدات.


هەروەها پێشتر نەیمار سکاڵای لەسەر یانەی بەرشەلۆنە تۆمارکردووەو لە ئێستادا دۆسیەکەیان لە دادگایەو داوای بڕە پارەیەکی زۆر لەو یانەیە دەکات، کە ئەوکات چووە یانەی پاریس سانجێرمان لە گرێبەستەکەیدا ماوەو داوای پێدانی ئەو پارە دەکات.


لە کۆتایدا مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نوسیویەتی" ئەگەر بەرشەلۆنە چەند یاریزانێک بخاتە گرێبەستی نەیمارەوە، ئەوا یانەی پاریس سانجێرمان هیچ رێگرییەک لە چونی ئەو یاریزانە ناکات و بە قسەی رۆژنامەکانیش ئەو یانە پاریسیە داوای راکیتچ و ئۆمتیتی و  کۆتینیۆ دەکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure