به‌ختیار ره‌حمانی ماڵئاوایی له‌یانه‌ زه‌ردپۆشه‌كه‌ی ئه‌سفه‌هان كرد

کوردە پیشەگەرەکان :: 17/06/2019‌ :: 232‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی


دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
سه‌ره‌ڕای بوونی بۆند تا كۆتایی وه‌رزی 2019-2020، به‌ڵام به‌ختیار ره‌حمانی یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی كورد و پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران له‌یانه‌ زه‌رد پۆشه‌كه‌ی شاری ئه‌سفه‌هان جیابووه‌وه‌ و روون نییه‌ وێستگه‌ی داهاتووی یاری كردنی كامه‌ یانه‌ ده‌بێت.
به‌هۆی هێنان و كڕینی ژماره‌یه‌ك یاریزانی نوێ بۆ ریزی یانه‌كه‌، (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی حوزه‌یرانی 2019) دوو یاریزان له‌سه‌ر خواستی خۆیان و به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌یانه‌ی سیپاهان ئه‌سفه‌هان جیابوونه‌وه‌ و یه‌كێك له‌یاریزانه‌كانیش به‌ختیار ره‌حمانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ و یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی كوردی هێڵی ناوه‌ند/ پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ بوو كه‌ بۆ ندی تا هاوینی ساڵی 2020 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا هه‌بوو.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی وه‌رزشی ئێران به‌هۆی كڕینی یاریزانی نوێوه‌ بۆ وه‌رزی 2019-2020، له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م دوو یاریزانه‌ دانه‌بووه‌ له‌یانه‌كه‌دا بمێننه‌وه‌، چونك پێگه‌ی یاری كردنیان زیاتر له‌ق ده‌بێت و هه‌ربۆیه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ هه‌ڵبژێرن كه‌ باشترین رێگه‌ بووه‌، چونكه‌ وه‌رزی پێشوو 2018-2019 هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ له‌یارییه‌كانی یانه‌كه‌یاندا كه‌مترین به‌شدارییان پێكراوه‌.
به‌ختیار كه‌ وه‌رزی رابردوو 2018-2019 به‌درێسی ژماره‌ 11ی یانه‌ی سیپاهان ئه‌سفه‌هان له‌پڕۆ لیگی یانه‌كانی ئێراندا كه‌مترین هه‌ل و ده‌رفه‌تی یاری كردنی پێدراوه‌ و له‌ 11 یاریدا ته‌نها 314 خوله‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌یان پێبڕا، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری ئه‌لیكترۆنی فوتباڵ ئه‌سفه‌هان-دا و له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا له‌یانه‌ی سیپاهان ئه‌سفه‌هان جیاده‌بێته‌وه‌؟، به‌گۆڤاره‌كه‌ی راگه‌یاندبوو كه‌ بۆ وه‌رزێكی تر بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا ماوه‌ و بیر له‌جیابوونه‌وه‌ و هیچ شتێكی تر ناكاته‌وه‌ و ئاماده‌یی خۆشی پیشاندابوو كه‌ بۆ وه‌رزی 2019-2020 یارمه‌تی یانه‌ی سیپاهان بدات له‌به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پڕۆ لیگی یانه‌كانی ئێران.
شایه‌نی باسه‌ به‌ختیار مه‌جید ره‌حمانی یاریزانی كورد  رۆژی 23ی ئه‌یلوولی ساڵی 1991 له‌شاری سه‌رپێلی زه‌هاو-ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه‌ و له‌ژیانی پیشه‌گه‌رییدا بۆ تیمی یانه‌كانی فولاد خوزستان ئه‌هواز و تراكتۆرسازی ته‌برێز و ئیستقلال تاران و په‌یكان تاران و زوب ئاهان ئه‌سفه‌هان و دواجاریش سیپاهان ئه‌سفه‌هان یاری كردووه‌.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure