لە کۆبوونەوەی دوێنێ ڤاڵڤێردی و بارتۆمیۆ بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرەیەک درا

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2267‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

رۆژی چوارشەممە بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەو ڤاڵڤێردی راهێنەر ، لە دوای تەواوبونی وەرزەوە، یەکەم کۆبونەوەیان ئەنجامداو بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرەیەکی یانەکەیاندا کە ئیڤان راکیتچی کرواتی بوو.

 

پێش ئەم کۆبونەوەیە، ڤاڵڤێردی بە هەموو شێوەیەک رێگری لە چونی راکیتچ دەکرد، بەڵام بەهۆی فشارەکانی بارتۆمیۆی سەرۆکەوە، ئەو راهێنەرە رازی بووە راکیتچ بفرۆشێت.

 

رادیۆی کادێنا سێر بڵاویکردۆتەوە، لەو کۆبونەوە کە پێشتر کۆتایی هاتبوو، ڤاڵڤێردی رازی بووە بە فرۆشتنی راکیتچ ئەگەر یانەکە گرێبەستێکی باشی بۆ فرۆشتنی پێگەیشت و خودی راکیتچیش پێی رازی بوو.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، راکیچ چەندین جار بە ئاشکرا رەتیکردۆتەوە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و بڕیاری مانەوەی لە یانەکەداوەو تا ئێستاش هیچ گرێبەستێکی بۆ نەهاتووە، بەڵام لە وەرزی رابردوو یانەی پاریس سانجێڕمان ئامادەبوو بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە پێناو ئەو یاریزانە سەرفبکات، بەڵام راکیتچ رەتیکردەوەو لە ئێستاشدا ئینتەرمیلان گرنگی پێدەدات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure