یانەی مانچستەریونایتد دوا بڕیاری لەسەر گواستنەوەی بەیڵ دا

جیهان :: 13/06/2019‌ :: 1235‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی، دوا بڕیاری لەسەر گواستنەوەی گاریس بەیڵی وێڵزی وئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید داوەو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی ناگوازێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، بەیڵ ئامانجی یانەی مانچستەریونایتد نیە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەو ئەو یانەیە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە نادات.

ئەمە لە کاتێکدایە، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی بۆ دەستبەرداربوون لە بەیڵ دەربڕیوەو لە پلانەکانی زیداندا نیە بۆ وەرزی داهاتوو.

بە پێی زانیارییەکانی سکای سپۆرت ، بەهۆی زۆری تەمەنی بەیڵ کە ٢٩ ساڵەو  بەرزی موچەکەی، ئیدارەی یانەی مانچستەریونایتد هیچ گرنگیەک بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە نادات و و هەوڵی گواستنەوەی نادەن.

لە ماوەی رابردوو گاریس بەیڵ چەند جارێک داوای لە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید کردبوو، ئەم وەرزە دەستبەرداری نەبن  ولە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان داینەنێن.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure