رایۆڵای بریکاری دی لێگت بەرشەلۆنەی ئاگادارکردەوە

جیهان :: 13/06/2019‌ :: 3299‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

رایۆڵای بریکاری دی لێگتی بەرگریکاری بەتوانای هۆڵەندی یانەی ئەجاکس ئەمستەردام، پەیامێک ئاڕاستەی یانەی بەرشەلۆنەو یانەکانی تر دەکات کە هەوڵی گواستنەوەی دی لێگت دەدەن.

 

دوای ئەوەی بۆ قسەکردن لەسەر گواستنەوەی دی لێگت بۆ یانەی پاریس سانجێرمان، ئەو بریکارە سەردانی فەرەنسای کردو بە قسەی رۆژنامەکانیش لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان رێکەوتووە.

 

رایۆڵا دێتە دەنگ و رایدەگەیەنێت هەموو پڕەوپاگەندەکان دوورن لە راستی و رەتیکردۆتەوە دی لێگت پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە بکات و رایگەیاندووە هێشتا هیچ شتێک نەکراوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ،یانەی پاریس سانجێرمان موچەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی دی لێگت کردووەو  بریکاری ئەو یاریزانە "رایۆڵا، چاوەڕوانی کاردانەوەی یانەی بەرشەلۆنە دەکات، بۆ گواستنەوەی دی لێگت، ئەگەر یانە کەتەلۆنیەکە جارێکی تر هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەداتەوە، ئەوا بە یانە پاریسیەکەی دەفرۆشێت.

 

پێشتر یانەی بەرشەلۆنە ٧٥ ملیۆن یۆرۆی بە دی لێگت دا لە پێناو گواستنەوەی، بەڵام رایۆڵا داوای پاداشی ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن یۆرۆی لەو یانەیە کرد، بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure