یۆڤیچ پزیشکەکانی ریاڵ مەدریدی توشی شۆک کردووە

جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3524‌ جار بینراوە
dwarozh


 

دواڕۆژ سپۆرت

یانەی ریاڵ  مەدریدی ئیسپانی لۆکا یۆڤیچی سڕبی بە دەزگاکانی راگەیاندو هاندەران ناساند و ئەو یاریزانە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو دڵخۆشی بە هاتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەربڕی، بەڵام بەهۆی توانا جەستەییە بەهێزەکەیەوە، پزیشکانی یانە نوێیەکەی پێی سەرسامبوون.

خۆسیە لویس سانچێزی رۆژنامەنوسی ئیسپانی دوای ناساندنی یۆڤیچ، بە چرینگیتۆی راگەیاندووە:" توانای جەستەیی لۆکا یۆڤیچ سڕبی و هێرشبەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید کارمەندە پزیشکەکانی لە عیادەکەی یانەی ریاڵ مەدرید سەرسام کردووە کاتێک ئەو یاریزانە پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە، ئەوەندە جەستەی بەهێزو بە توانا بووە.

 

یۆڤیچ هێشتا تەمەنی ٢١ ساڵەو وەرزی رابردوو توانی ٢٧ گۆڵ بۆ یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بکات و بە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە کردووە.

دوای ناساندنی ئەو یاریزانە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند" ئامادەم بۆ کێبڕکێکردنی کەریم بنزیمەو یاریکردن ، بەڵام راهێنەر بڕیار دەدات کام یاریزان بەسەرەکی یاری بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure