دوای گواستنەوەی بۆ ریاڵ مەدرید بزانە مێندی چی وت

جیهان :: 13/06/2019‌ :: 1664‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، یانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی گواستنەوەی فیرلاند مێندی فەرەنسی و بەرگریکاری چەپی یانەی لیۆنی بۆ ریزەکانی تا ساڵی ٢٠٢٥ راگەیاند.

 

دوای پەیوەندیکردن بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە، مێندی پەیامێکی بڵاوکردۆتەوەو نوسیویەتی:" شانازیەکی زۆر دەکەم و ئەمە شەرەفێكی گەورەیە بۆ من گرێبەستم لەگەڵ باشترین یانەی جیهان کردووە، پەیوەندیم بە راهێنەرێكی نایابەوە کردووە و یارمەتی منی داوە تا بەرەو پێشەوە بڕۆم.

 

دەشڵێت" دەمەوێت سوپاسی یانەی لیۆن و سەرۆکی ئەو یانەیەو فەرمانبەرەکان و  هاندەران و  هاوڕێکانی رابردووم بکەم ،هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

 

یانەی لیۆن بڵاویکردۆتەوە، مێندی بە بڕی ٤٨ ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ ٥ ملیۆن یۆرۆی تر لە کاتی گۆڕانکارییەکان پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure