هێرشبه‌ره‌ كورده‌كه‌ له‌جوپیلێر پڕۆ لیگی به‌لژیكاوه‌ بۆ پڕۆ لیگی ئێران

کوردە پیشەگەرەکان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 146‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی


دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
هێرشبه‌ره‌ كورده‌كه‌ی یانه‌ی بروچ (كلوب بروچ)ی به‌لژیكایی له‌خولی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی یانه‌كانی به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆ لیگ)ه‌وه‌ رووده‌كاته‌وه‌ خولی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی یانه‌كانی ئێران (پڕۆ لیگ).
به‌پێی هه‌واڵێكی وێبسایتی واڵفووت-ی به‌لژیكایی كاوه‌ ره‌زایی هێرشبه‌ری كوردی كرماشانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێران و له‌وانه‌یه‌ بۆ یانه‌ی سیپاهان ئه‌سفه‌هان یاری بكات.
  وێبسایته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كاوه‌ ره‌زایی كه‌ به‌گرانترین بۆند له‌یانه‌ی رۆیاڵ شارلروا-ی به‌لژیكایی په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی بروچ (كلوب بروچ)ه‌وه‌ كرد، به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دووچاری وه‌رزێكی قورس و ئه‌سته‌م بووه‌ و ته‌نها 1 گۆڵی تۆماركرد، بۆ یاری كردن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێران، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی تیشكی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرد  كه‌ له‌مێركاتۆی هاوینه‌دا یانه‌یه‌كی تر بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌سعود تابش سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی سیپاهان ئه‌سفه‌هان-ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می پڕۆ لیگی وه‌رزی 2018-2019 به‌ وێبسایتی (فوتباڵی نێت)ی ئێرانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌یان ره‌زامه‌ند بێ، ئه‌وا ئه‌وان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ونه‌ گفتوگۆوه‌، چونكه‌ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ كاوه‌ یاریزانێكی نایابه‌.  
هه‌روه‌ها میدیاكانی وه‌رزشی ئێران به‌پشت به‌ستن به‌زانیارییه‌كانیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ یانه‌ی بروچ (كلوب بروچ) كه‌مانگی ئابی ساڵی 2018ی رابردوو كاوه‌ ره‌زایی ته‌مه‌ن 27 ساڵ و هێرشبه‌ری كوردی به‌بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ كه‌ گرنترین بۆند بوو له‌یانه‌ی رۆیاڵ شارلروا-ی هاونیشتمانی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی، 3 ملیۆن یۆرۆی له‌نرخی كاوه‌ دابه‌زاندووه‌ و ئاماده‌یه‌ به‌بڕی 2 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێته‌وه‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك كه‌ ئاره‌زوو بكات ئه‌م یاریزانه‌یان بكڕێت.
  شایه‌نی باسه‌ كاوه‌ ره‌زایی كرماشانی له‌خولی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی یانه‌كانی به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆ لیگ)ی وه‌رزی 2018-2019دا ته‌نها 11 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی بروچ ئه‌نجامداوه‌ و له‌كۆی 409 خوله‌ك یاری كردندا 1 گۆڵی به‌په‌ناڵتی تۆمار و 1 گۆڵی تریشی سازكردووه‌ و له‌قۆناغی گروپه‌كانی خولی تۆپی پێی جامی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا (یوفا چامپیۆنس لیگ)ی وه‌رزی 2018-2019دا، له‌ 2 یاریدا  97 خوله‌ك ده‌ركه‌وتووه‌.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure