بەوێنە: لە کەرکوک راكردنێكی ماوە درێژ بۆ بێچوەشێران بەرێوەدەچێت

ناوخۆیی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 110‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ، حسێن كەركوكی

 ئێوارەی ئەمرۆ (12/6/2016 ) لە شاری کەرکوک، یەكێتی  گۆڕەپان و مەیدانی كەركوك و بە هاوكاری  نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی و بۆ بەرز ڕاگرتنی رۆژی جیهانی مناڵان ، ڕاكردنێكی ماوەدرێژی بۆ ئاستی بێچوەشێران ئەنجامدا ، راكردنەكە كە زیاتر لە 80  مناڵی كچ و كوڕ بەشداریان تێدا كردبوو بۆ بڕینی (1كم )بوو، و ئەنجامەكانیشی بەم شێوەی لای خوارەوە بوون :

كچان : یەكەم سیەبا عەباس
      دووەم سۆلین عەباس
كوڕان : یەكەم ئیبراهیم قاسم
         دووەم  حەسەن سەباح
، لە كۆتایی راكردنەكە خەڵات بە سەر سەرجەم بەشداربووان دابەش كرا .

سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكە ، ڕەزا فایەق جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی ووتی " چالاكیەكە لەچوار چێوەی هاوكارییەكانی  نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بۆ یەكێتیە وەرزشیەكانی كەركوك بووە"
وتیشی " مایەی خۆشحاڵیە كە ژمارەیەكی بەرچاوی مناڵان  بەشداریان تێدا كرد كە لە داهاتوو دەبنە بناغەیەكی  باشی  یاری گۆڕەپان و مەیدان ، بە تایبەتی لە نیو كچاندا "
لە لای خۆیەوە سەباح حەسەن، سەرۆكی یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی كەركوك سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكە وتی " دەكرێت ئەم چالاكیە ناوی بنێن فیستیڤاڵ ، چونكە ئامانجمان چاندنی خۆشەویستی یارییەكەیە لە لای مناڵان " .

سەباح حەسەن ئەوەشی خستە روو " ڕاكردنەكە بۆ لە دایكبووانی 2005و بەرەو سەرووبوو ،كە  ماوەیەكی زۆرە بۆ ئەو ئاستی تەمەنە چالاكیان ئەنجام نەداوە "


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure