ریاڵ مەدرید هێنانی یاریزانێكی تری راگەیاند

جیهان :: 12/06/2019‌ :: 2505‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

کەمێک پێش ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید هێنانی مێندی فەرەنسی و بەرگریکاری لای چەپی یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

 

یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاندووە، مێندی تا ساڵی ٢٠٢٥ بووە بە یاریزانی یانەکەو  لە رۆژی چوارشەممە، ١٩-٦- ٢٠١٩ لە کاتژمێر ٢:٠٠ لە یاریگای بێڕنابیۆ پێشکەشی هاندەران و راگەیاندنەکان دەکرێت.

بەقسەی رۆژنامەکان نرخی گواستنەوەی ئەو یاریزانە ٥٠  ملیۆن یۆرۆیە.

فیرلاند مێندی فەرەنسیەو تەمەنی ٢٤ ساڵەو لە لای چەپی یاریگا یاری دەکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure