گواردیۆلا باسی گواستنەوەی هازارد دەکات بۆ ریاڵ مەدرید

جیهان :: 12/06/2019‌ :: 5445‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی، باسی گرێبەستە نوێیەکانی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات لەم وەرزەداو  بە هەنگاوێکی باشی یانەی ریاڵ مەدریدی دەزانێت.

یانەی ریاڵ مەدرید تا ئێستا هەریەکە لە میلیتاو و یۆڤیچ و رۆدریگۆ گۆیس و ئیدن هازاردی بۆ ریزەکانی گواستۆتەوەو  چاوەڕوان دەکرێت گرێبەستی پێنجەمیشی" مێندی فەرەنسی بێت.


لە نوێترین لێدوانیدا گواردیۆلا دەڵێت:" یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ یاریزانە باشەکان دەکات، گرێبەستی هازارد بۆ یانەی ریاڵ مەدرید زۆر باش دەبێت، تۆپی پێی ئیسپانیا  یاریزانێکی گەورەی دەستکەوتووە، لەگەڵ ئەو زۆر چێژ وەردەگرن، ئەو گرێبەستێكی کاریگەر دەبێت ویەکێکە لەباشترین یاریزانەکان کە بینیبێتم.

یانەی ریاڵ مەدرید ئیدن هازاردی بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی گواستۆتەوەو  بڕیارە سبەی پێنجشەممە پێشکەشی هاندەرانی بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure