کاتی هێنانی یاریزانێکی تر بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا بوو

جیهان :: 12/06/2019‌ :: 3244‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید، کاتی  پێشکەشکردنی مێندی فەرەنسی و یاریزانی یانەی لیۆن  بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات و بڵاویکردۆتەوە، لە دوو رۆژی داهاتوو ئەو یاریزانە بەرەسمی هێنانی رادەگەیەنرێت و پێشکەشی هاندەران دەکرێت.

 

پێگەی دیفێنسا سەنتراڵی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردۆتەوە، فیرلاند مێندی فەرەنسی و یاریزانی لای چەپی یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسا، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بەرەسمی دەبێتە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید و گواستنەوەی رادەگەیەنرێت و پێشکەشی هاندەران و میدیاکان دەکرێت.

 

یانەی لیۆنی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە، مێندی بە بڕی ٤٨ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە، لەگەڵ ٥ ملیۆن یۆرۆی تر لە کاتی گۆڕانکارییەکان.

 

مێندی بە رەگەز سەنیگالییەو لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا یاری دەکات و  تەمەنی ٢٤ ساڵەو گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت و لە باڵی چەپی یاریگا لە شوێنی مارسێلۆ یاری دەکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure