یانه‌یه‌كی سوپه‌ر لیگی توركیا هێرشبه‌رێكی كورد ده‌كاته‌ سوپرایز بۆ هانده‌رانی

کوردە پیشەگەرەکان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 247‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژسپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
پاش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركی له‌ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه‌ (حوزه‌یران)، یانه‌یه‌كی تری خولی سوپه‌ری تۆپی پێی یانه‌كانی توركیا (سوپه‌ر لیگ) چاوی بڕیوه‌ته‌ ئه‌زموون و تواناكانی هێرشبه‌ره‌ كورده‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پیی سویسرا. 
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی هاوینه‌ی كڕین و فرۆشتن و هاتن و چوونی یاریزانان له‌نێوان یانه‌كاندا، یانه‌ی گۆزته‌په‌ی ئه‌زمیر كه‌ له‌سوپه‌ر لیگی یانه‌كانی توركیا به‌شداره‌ (ئێرین دێردیوك)ی هێرشبه‌ری به‌ئه‌زموون و نێوده‌وڵه‌تی كوردی كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ بیكاته‌ سوپرایز بۆ جه‌ماوه‌ر و هانده‌رانی.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی وه‌رزشی توركیا یانه‌ی گۆزته‌په‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێرین دێردیوك-ی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای و گۆخان تۆری ناوه‌ڕاستكاری پێشووی یانه‌ی بێشكتاش-ی به‌ئامانج گرتووه‌ و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ بۆ وه‌رزی 2019-2020 بیانگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئێرین له‌ڕێگه‌یه‌ رووبكاته‌ یانه‌كه‌ی شاری ئه‌زمیر و گفتوگۆش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌ و یاریزانه‌ كورده‌كه‌ داوای بڕی 2 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه‌ كردووه‌ و یانه‌ی گۆزته‌په‌-ش داوای له‌یاریزانی ناوبراو كردووه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ی داوای كردوه‌ كه‌می بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌بۆنده‌كه‌ی بهێنن.
ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ردوولا بگه‌نه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی و ئێرین دێردیوك-ی ته‌مه‌ن 31 ساڵ بۆ یانه‌ی گۆزته‌په‌ی ئه‌زمیر یاری بكات، ئه‌وا یانه‌ی ناوبراو ده‌بێته‌ سێیه‌م ئه‌زموونی یاری كردنی هێرشبه‌ره‌ كورده‌كه‌ له‌سوپه‌ر لیگی یانه‌كانی توركیا، ئه‌مه‌ش پاش 5 وه‌رز یاری كردنی پێشووتری له‌خوله‌كه‌دا و به‌دیاری كراویش بۆ هه‌ردوو یانه‌ی قاسم پاشا و گه‌ڵاته‌سه‌رای.
شایه‌نی باسه‌ ئێرین سه‌بری دێریوك كوردی عه‌له‌وییه‌ و رۆژی 12-6-1988 له‌شاری بازل-ی سویسرا له‌دایكبووه‌ و له‌كاروانی یاری كردنیدا بۆ یانه‌كانی ئۆڵد بۆیز/ سویسرا، بازل/ سویسرا، بایه‌رلیڤه‌ركوزن/ ئه‌ڵمانیا، هۆفینهایم/ ئه‌ڵمانیا، قاسم پاشا/ توركیا، گه‌ڵاته‌سه‌رای/ توركیا یاری كردووه‌ و له‌ماوه‌ی ساڵانی 2008 تا 2018 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سویسرا-ش 60 یاری ئه‌نجامداوه‌ و 11 گۆڵیشی تۆماركردووه‌.   

*ئاماره‌كانی ئێرین دێردیوك له‌سوپه‌ر لیگی توركیادا:
-یانه‌ی قاسم پاشا/ وه‌رزه‌كانی 2014-2015، 2015-2016: 38 یاری و 15 گۆڵ و 7 ئه‌سێست و 2392 خوله‌ك یاری كردن.
-یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای/ وه‌رزه‌كانی 2016-2017، 2017-2018، 2018-2019: 63 یاری و 20 گۆڵ و 3 ئه‌سێست و 3253 خوله‌ك یاری كردن.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure