دوای ناساندنی بزانە لۆکا یۆڤیچ چی وت

جیهان :: 12/06/2019‌ :: 912‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ یانەی ریاڵ  مەدریدی ئیسپانی لۆکا یۆڤیچی سڕبی بە دەزگاکانی راگەیاندو هاندەران ناساند و ئەو یاریزانە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو دڵخۆشی بە هاتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەربڕی.

 

یۆڤیچ وتی:"من بە پەرۆشم و دڵنیام باشترین بڕیارم داوە، وە کارەکەم بە جددی دەکەم  بۆ بردنەوەی نازناوەکان لەگەڵ  یانەی ریاڵ مەدرید، من هەست بە ساتێکی نموونەیی دەکەم ئێستا من لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆم.

دواتر وتی:" من دڵخۆشترین مناڵم لە جیهاندا، هەموو شتێک بەم یانەیە دەدەم،خولی ئیسپانیاو خولی ئینگلتەرا دوو بەهێزترن خولی ئەوروپان،هیوام وایە کاری باش بکەم و دەمەوێت نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ببەمەوە.

لەسەر هۆکاری پەیوەندیکردنی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە  وتی"  بریکارەکەم قسەی لەگەڵ کردو پێ وتم  گرێبەستت  لە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ هاتووە، منیش رەتمنەکردەوەو لە هەمانکات قبوڵم کرد.

 

لۆکا یۆڤیچ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیەوە بە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure