به‌ره‌و كۆپا ئه‌مریكا (به‌رازیل 2019): هه‌موو شتێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیلی

جیهان :: 12/06/2019‌ :: 383‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
پڕۆفایلی هه‌ڵبژارده‌كانی كۆپا ئه‌مریكا (به‌رازیل 2019)
 هه‌ڵبژارده‌ی چیلی (12) 
دواڕۆژ سپۆرت رۆژانه‌ تا ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، پڕۆفایلی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانی 46ه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جامی وڵاتانی ئه‌مریكای باشوور/ لاتین (كۆپا ئه‌مریكا) بڵاوده‌كاته‌وه‌.  


پڕۆفایلی هه‌ڵبژارده‌كانی گروپی سێیه‌م
*هه‌ڵبژارده‌: چیلی.
*راهێنه‌ر: ریناڵدۆ رویدا ریڤێرا .
 *ره‌گه‌ز: كۆڵۆمبی.
*ته‌مه‌ن: 62 ساڵ.
*له‌ساڵی 2018ه‌وه‌ بووه‌ته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌.
*یه‌كێتیی تۆپی پێی چیلی ساڵی 1895 دامه‌زراوه‌.
*یه‌كێتییه‌كه‌ ساڵی 1916 بۆته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور/ كۆنمیبۆل.
*یه‌كێتییه‌كه‌ ساڵی 1913 بووه‌ته‌ ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ/ فیفا. 
*یاریگای سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌: خولیۆ مارتینێز پرادانۆس.
*وێبسایتی یه‌كێتییه‌كه‌: www.anfp.cl
*ریزبه‌ندی جیهانیی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌فیفا: پله‌ی 15 به‌ 1559 خاڵ.
*ره‌نگی جله‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌: سوور/ سه‌ره‌كی، سپی/ یه‌ده‌گ.
*ژماره‌ی به‌شدارییه‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌كۆپا ئه‌مریكا: 36 جار له‌كۆی 45 پاڵه‌وانێتیدا. 
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌هه‌ر 36 به‌شدارییه‌كه‌دا 177 یاری ئه‌نجامداوه‌ و 64 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ 31 یاریدا یه‌كسان بووه‌ و 82 یاری دۆڕاندووه‌ و 281 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 304 گۆڵیشی لێكراوه‌ و 23 گۆڵ قه‌رزاره‌. 
*دیارترین ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌كۆپا ئه‌مریكا: 
-پله‌ی یه‌كه‌می: 2 جار له‌ساڵانی (2015، 2016)دا.
-پله‌ی دووه‌می: 4 جار له‌ساڵانی (1955، 1956، 1979، 1987)دا.
-پله‌ی سێیه‌می: 5 جار له‌ساڵانی (1926، 1941، 1945، 1967، 1991)دا.
-پله‌ی چواره‌می: 10 جار له‌ساڵانی (1916، 1917، 1919، 1920، 1924، 1935، 1939، 1947، 1953، 1999)دا.
-ژماره‌ی میواندارییه‌كانی له‌پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مریكا: 7 جار له‌ساڵانی (1920، 1926، 1941، 1945، 1955، 1991، 2015)دا.
*هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌م (قۆناغی گروپه‌كان)ی كۆپا ئه‌مریكای ئه‌مجاره‌دا، له‌گروپی سێیه‌م (C)دا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانی (ژاپۆن له‌ 17-6-2019، ئیكوادۆر له‌ 21-6-2019، ئۆرۆگوای له‌ 24-6-2019) یاری ده‌كات.
*پێكهاته‌ی كۆتایی و سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ بۆ كۆپا ئه‌مریكا (23) یاریزان:  
-گۆڵچییه‌كان: 1-گابریێل ئاریاس/ راسینگ، 12-برایان كۆرتێس/ كۆلۆ كۆلۆ، 23-یێركۆ ئورا/ هوشیپاتۆ. 
-به‌رگریكاره‌كان: 17-گاری میدێل/ بێشكتاش، 18-گۆنزالۆ خارا/ ئیستودیانتس، 4-ماوریسیۆ ئیسلا/ فه‌نارباخچه‌، 15-جان بۆسیجۆر/ یۆنیڤێرسیداد، 5-پاولۆ دیاز/ ئه‌لئه‌هلی، 6-گیێرمۆ ماریپان/ ئالاڤێس، 2-ئۆسكار ئۆپازۆ/ كۆلۆ كۆلۆ، 3-ئیگۆر لیشنۆڤسكی/ كرۆز ئازۆل.  
-ناوه‌ڕاستكاره‌كان: 8-ئه‌رتۆرۆ ڤیدال/ به‌رشه‌لۆنه‌، 20-چارڵس ئارانگویز/ بایه‌رلیڤه‌ركوزن، 19-خۆسێ پیدرۆ فوینزالیدا/  یۆنیڤه‌رسیداد كاسۆلیكا، 16-پابلۆ هێرناندێز/ ئیندپێندێتی، 13-ئێریك پولگار/ پۆلۆنیا، 10-دیێگۆ ڤاڵدێز/ سانتۆس لاگونا، 14-ئیستیبان پاڤێز/ كۆلۆ كۆلۆ.
-هێرشبه‌ره‌كان: 7-ئه‌لێكسیس سانشێز/ مانچسته‌ر یۆنایتد، 11-ئیدواردۆ ڤارگاس/ تایگه‌ر ئونال، 9-نیكۆلاس كاستیلۆ/ كلوب ئه‌مریكا، 22-ئه‌نگیلۆ ساگال/ باچۆكا، 21-جونیۆر فرناندێس: ئالانیا سپۆر.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure