شەش ئەفسانە نەیانتوانیوە کۆپا ئەمریکا ببەنەوە

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1123‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە مێژووی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا،  شەش ئەفسانەی تۆپی پێی ئەو کیشوەرە نەیانتوانیوە ئەو نازناوە بەدەست بهێنن و دیارترینیشیان پێلی و مارادۆناو میسییە.

١-  پێلی: تەنها یاری لە پاڵەوانێتی ١٩٥٩ کردووەو توانی نازناوی گۆڵکار بباتەوەو ٨ گۆڵ بکات و ئەرجەنتینی میواندار بووە پاڵەوانی ئەو ساڵە.

٢-مارادۆنا: لە کۆپا ئەمریکای ١٩٧٩ لە قۆناغی یەکەم کرایە دەرەوە.
لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ساڵای ١٩٨٧ کرایە دەرەوە.
لە یاری کۆتایی ساڵی ١٩٨٩ بەرامبەر بە بەرازیل دۆڕاو نەیتوانی نازناوەکە بباتەوە.

٣-  خافێر زانێتی ئەرجەنتینی:لە کۆپا ئەمریکای ساڵی ١٩٩٥ گەیشتە قۆناغی هەشت و لە سێ پاڵەوانێتی لەسەر یەک لەسەر دەستی بەرازیل کراوەتە دەرەوەو لە کۆتا پاڵەوانێتی لە ساڵی ٢٠١١ لە چارەکی کۆتایی ماڵئاوایی کردو بێهوا بوو لە بردنەوەی نازناوەکە.

٤-کارلۆس ڤاڵدێرامای کۆڵۆمبی: لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ساڵی ١٩٩٣ لە قۆناغی پێش کۆتایی ماڵئاوایی کرد.
لە پاڵەوانێتی دواتر و لە ساڵی ١٩٩٥، لە هەمان قۆناغ ماڵئاوایی کرد.

٥-سوقراتسی بەرازیلی: لە پاڵەوانێتی ساڵی ١٩٧٩ لە قۆناغی پێش کۆتایی ماڵئاوایی کرد.
لە پاڵەوانێتی سالی ١٩٨٣ یاری کۆتایی بەرامبەر بە ئۆرۆگوایی دۆڕاندو جارێکی تر نەیتوانی نازناوەکە بباتەوە.

٦-لیۆنێل میسی: دوو جار لە یاری کۆتایی نازناوەکەی دۆڕاندووە لە ساڵەکانی ٢٠١٥- ٢٠١٦ بەرامبەر بە چێلی.
لە ساڵی ٢٠٠٧ یاری کۆتایی بەرانبەر بە بەرازیل دۆڕاندو لە ساڵی ٢٠١١لە قۆناغی پێش کۆتایی ماڵئاوایی کرد.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure