بۆ گواستنەوەی دی لێگت رایۆڵای بریکاری گەیشت

جیهان :: 12/06/2019‌ :: 4041‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

مینۆ رایۆڵای بریکاری یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی، بۆ قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان، گەیشتە شاری پاریسی پایتەخی فەرەنسا.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ وێنەی ئەو بریکارە بڵاودەکاتەوەو  رایگەیاندووە، بۆ تەواوکردنی کارەکانی گواستنەوەی دی لێگت بۆ یانەی پاریس سانجێرمانا سەردانی وڵاتی فەرەنسای کردووە.

هەروەها گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەرەنسیش دەڵێت:' دی لێگت لە هەموو کات زیاتر لە  یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نزیکدەبێتەوە.

 

دی لێگت لە لایەن یانەکانی یۆڤانتۆس و مانچستەریونایتدو بەرشەلۆنەوە گرنگی پێدەدرێت و ئەو سێ یانەیەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، بەڵام خودی یاریزانەکە لە نوێترین لێدوانیدا رایدەگەیەنێت لە ئێستادا  گرنگی بە پشووەکانی دەدام و هێشتا بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەسەرەتادایەو کات زۆر ماوە بۆ گفتووگۆکردن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure