بەوێنە: باڵابەرزترین خانمە ناوبژیوانی لەشجوانی سەردانی شاری هەولێری کرد

ناوخۆیی :: 11/06/2019‌ :: 505‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

(هێلین ئادامز) کە خانمە وەرزشکارێکی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و لە بواری ئامادەکردنی وەرزشکاری لەشجوانی بۆ پاڵەوانیەتییەکان و ناوبژیوانی ئەم وەرزشە کاردەکات ،بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەرزشی کوردستان سەردانی شاری هەولێری کرد و بۆ ماوەی مانگێک لەم شارەدا مایەوە.

هێلین لە ماوەی مانەوەی لە شاری هەولێر چاوی بە دەیان پاڵەوانی لەشجوانی کورد و عەرەب کەوت لە نزیکەوە باس لەبەرەوپێشبردنی ئەم وەرزشە کرا لەلایەن ئەم خانمەوە ،هاوکات بۆیەکردنی یاریزانانی لەشجوانی کە کۆڵەگەیەکی سەرەکی ئەم وەرزشەیە، ئەم خانمە شارەزاییەکی ناوازەی لەم بوارە هەیە و سپۆنسەری رێکلامی کۆمپانیایێکی بواری بۆیە و کەرەستەو پێداویستییەکانی وەرزشی لەشجوانییە و بە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەی ناساندن.

لە گرنگترین ئەم پاڵەوانە جیهانییەی کە خەڵکی عێڕاقن و لە نزیکەوە چاوییان بە هێلین کەوت، (یاسین عەلی) بوو کە ناسراوە بە (یاسین فلیکس) و خاوەنی دەیان دەسکەوتی جیهانی لە وەرزشی لەشجوانی هاوکات لە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی لەشوانی هەولێر کە مانگێک لەمەوبەر بەڕێوەچوو، لە نێو ١٢٠ لەشجوانی بەشداربوو پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

هێلین جگە لەوەی لە بواری ئامادەسازی وەرزشکاران بۆ سەر ستەیجی پاڵەوانیەتییەکان کاردەکات لە بۆیەکردنی یاریزانان و دەستنیشانکردنی ستایلی یاریزانان، هاوکات کاری ناوبژیوانی لەشجوانیش دەکات و وەک کەسێکی شارەزا لەم بوارە دەردەکەوێت.
ئەو ستایشی ئەم پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییە دەکات کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو بە دەیان کەسایەتی ناوداری بواری لەشجوانی سەردانی شاری هەولێرییان کرد و بە گووتەی ئەو ئەزموونێکی گرنگ و پڕ بایەخ بوو بۆ وەرزشی عێڕاق بە تێکڕا و شاری هەولێر بە تایبەت.

هێلین ئادامز درێژی باڵای ١٩٠ سەنتیمەترە ئەمەش بۆ خانمان باڵایەکی بەرزە و ئامادەبوونی لە شاری هەولێر و لە نێو هۆڵی پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی لەشجوانی بووە جێگەی سەرنج و بایەخی ئامادەبووان و تێکڕای یاریزانە بەشداربووەکان.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure