بەوێنە: لەیارییەكی دۆستانەدا هەڵبژاردەی دێرینەكانی عێراق لەهەڵبژاردەی كوردستانیان بردەوە

ناوخۆیی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 538‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد
بەبۆنەی وازهێنانی یاریزانی پێشووی یانەكانی شاری سلێمانی‌و كوردستان" ئەحمەد سالار، لە یاریگای یانەی سلێمانی یارییەكی دۆستانە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی دێرینەكانی عێراق‌و كوردستان بەڕێوە چوو.

یاریەكە بەئامادەبوونی زۆربەی یاریزانانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق‌و كوردستان‌ بەرێوەچوو، لەکۆتایدا یاریەكە بەئەنجامی (3-2)گۆڵ لەبەرژەوەندی هەڵبژاردەی دێرینەكانی عێراق كۆتایی هات.
هەریەك لەهاوار مولا محەمەد دوو گۆڵ‌و یونس مەحمود گۆڵەكانی هەڵبژاردەی دێرینەكانی عێراقیان کردو ئەحمەد سالار‌و مستەفا سلێمان گۆڵەكانی هەڵبژاردەی كوردستانیان تۆمار كرد.
بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی سلێمانی‌و كوردستان بەبۆنەی وازهێنانی یاریزانێك یاریەكی رێزلێنانی لەنێوان یاریزانانی عێراق كوردستانی بۆ رێكبخرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure