رۆڵاند گارۆس: دۆمینیک تیم زنجیرە بردنەوەکانی جۆکۆڤیچی راگرت

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 132‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

دوای ٢٦ بردنەوەی لەسەر یەکی نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی لە پاڵەوانێتەکانی گرانس سلام، دۆمینیک تیمی نەمسایی توانی بردنەوە یەک لە دوا یەکەکانی  جۆکۆڤیچی یەکەمی ریزبەندی جیهان رابگرێت.


لە پاڵەوانێتی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی بۆ تێنسی سەرزەوی، دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر یاریکردن، دۆمینیک تیمی نەمسایی توانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە شکست بە نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بهێنێت و لە پاڵەوانێتیەکە بیکاتە دەرەوە.
خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە 6-2 3-6 7-5 5-7 7-5.
لە یاری کۆتایی ، رافایل نادالی ئیسپانی و دۆمینیک تیمی نەمسایی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure