بەوێنە: نادال بە ئاسانی لە فیدرێری بردەوە

وەرزشەکانی دیکە :: 07/06/2019‌ :: 171‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی گەورەی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی، هەردو یاریزانی ناسراو، رافایل نادالی  ئیسپانی و رۆجێر فیدرێری سویسری رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا نادال توانی یاریەکە بە ئاسانی بە سێ کۆمەڵەی خاوێن بباتەوەو سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت.
خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە 6-3 6-4 6-2..
ئەمە جاری ١٢یە لە مێژوویدا نادال دەگاتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی و بۆ جاری ٢٦ گەیشتە کۆتایی پاڵەوانێتیەکانی گراند سلام.
هەروەها نادال یەکەم یاریزانە توانیبێتی ١٠  جار لە پاڵەوانێتیەکانی گراند سلام لە فیدرێر بباتەوە،

لە یاری کۆتایی نادال رووبەڕووی براوەی جۆکۆڤیچ و دۆمینیک تیم دەبێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure