رۆڵاند گارۆس: جۆکۆڤیچ گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 137‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و  یەکەمی ریزبەندی جیهان، توانی  پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی گەورەی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی بەدەست بهێنێت و بە ئاسانی شکست بە زیرڤریڤی ئەڵمانی بهێنێت.
جۆکۆڤیچ توانی یاریەکە بە ئاسانی وبە سێ کۆمەڵەی خاوێن لە ئەلیکساندر زڤریڤی ئەڵمانیا بباتەوە، کە خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە 5-7 2-6 2-6..
جۆکۆڤیچ لە قۆناغی پێش کۆتایی رووبەڕووی دۆمینیک تیمی  نەمسایی دەبێتەوە، کە ئەم یاریزانە ئەمڕۆ توانی بە سێ کۆمەڵەی خاوێن لە خاچانۆڤی روسی بباتەوە،
دوای فیدرێر  جۆکۆڤیچ دووەم یاریزانە زۆرترین جار سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی رۆڵاند گارۆس بەدەستهێنابێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure