نادال و فیدرێر هەنگاوی گەورەیان لە رۆڵاند گارۆس نا

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 179‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی، هەریەکە لە رافایل نادالی ئیسپانی و رۆجێر فیدرێری سویسری، هەنگاوی گەورەیان ناو توانیان پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی بە دەست بهێنن.

لە یەکەم یاریدا نادال رووبەڕووی نیشیکۆری ژاپۆنی بووەوەو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی بە ئاسانی وبە سێ کۆمەڵەی خاوێن لێ بباتەوە.
خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە 6-1 6-1 6-3.

لە یارییەکی تردا، رۆجێر فیدرێری سویسری توانی فاڤرینکای هاونیشتیمانی لە پاڵەوانێتیەکە بکاتە دەرەوەو یاریەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لێ بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بهێنێت.


خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە 7-6 4-6 7-6 6-4.
فیدرێر ماوەی ٧ ساڵە یەکەمجارە دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی.
هەروەها فیدرێر یەکەم یاریزانە لە مێژوودا +٧٠ بردنەوە لە پاڵەوانێتیەکانی گراند سلام بەدەست بهێنێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure