فیدرێر گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی

وەرزشەکانی دیکە :: 02/06/2019‌ :: 141‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


 رۆجێر فیدرێری سویسری  توانی پلیتێکی قۆناغی چارەکی کۆتایی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی بەدەست بهێنێت ،ئەمەش دوای ئەوەی شکستی بە لیوناردۆ مایەری ئەرجەنتینی هێنا.

فیدرێر توانی یاریەکە بە سێ کۆمەڵەی بێوەڵام بباتەوە کە خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە 2-6 3-6 3-6.
ئەمە جاری یانزەیە لە مێژوویدا، فیدرێر دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی رۆڵاند گارۆس.
فیدرێری ٣٧ ساڵ و ٩ مانگ، گەورەترین یاریزانە گەیشتبێتە چارەکی کۆتایی گراند سلام لە دوای جیمی کونور لە ئەمریکای کراوە لە ساڵی ١٩٩١.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure