بەڤیدیۆ و وێنە: ئەندی رویز جۆشوای تەخت کردو توشی یەکەم شکستی کرد

وەرزشەکانی دیکە :: 02/06/2019‌ :: 585‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت


بۆکسێنەری بەهێزی مەکسیکی" ئەندی رویزی تەمەن ٢٩ ساڵ، توانی لە پاڵەوانی ئینگلیزی ئەنتۆنی جۆشوای  تەمەن ٢٩ ساڵ بباتەوەو توشی یەکەم دۆڕان و تاسانی بکات.
 ئەندی رۆیز جۆنیۆر لە جەولەی حەوتەم توانی لە جۆشوا بباتەوە, ئەمەش دوای ئەوەی بە توندی لەو یاریزانەی داو خوێنی لە لوتی هێنا، کە جۆشوا رەتیکردەوە بەشداری یاریەکە بکاتەوەو بۆیەکەمجار لە کێشی قورسدا توشی شکست هات، هەروەها لە یاریەکەدا چەند جارێک جۆشوا بە زەویدا دراو ناوبژیوان کۆتایی پێهێنا.


رووبەڕووبونەوەکە لە وڵاتی ئەمریکا لە نیویۆرک لە گۆڕەپانی مادیسۆن سکوار ئەنجامدراو تێیدا رۆیز، توانی بردنەوەیەکی مێژووی گەورە کە تاسان بوو بۆ جۆشوا بباتەوەو توشی یەکەم شکستی بکات، کە یاریزانە بەریتانیەکە لە ٢٠ رووبەڕووبونەوەی رابردوویدا شکستی نەهێناوەو سەرجەمی بردۆتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure