ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو لە رۆڵاند گارۆس تۆمارکرا

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 136‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ سپۆرت

 

لەپاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی ، کچە یاریزانی ژاپۆنی"نۆمی ئۆساکا، لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بە کچە یاریزانی نەناسراو، کاتیرینا سینیاکۆڤای چیکی دۆڕاو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.
ئۆساکا کە لە پلەی یەکەمی ریزبەندی یاریزانانی  تێنسە لە جیهاندا لەسەر ئاستی خانمان، رووبەڕووی کاتیرینا سینیاکۆڤا بووەوەو لە ئەنجامدا یاریەکەی بە دوو کۆمەڵەی (4-6) و(2-6) پێ دۆڕاند و ماڵئاوایی کرد.
لە قۆناغی چوارەم کاتیرینا سینیاکۆڤا رووبەڕووی کچە یاریزانی ئەمریکی، مادیسۆن کیز دەبێتەوە کە لە ریزبەندی ١٤ی جیهاندایە.
پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی رۆڵاند گارۆس یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتە گەورەکەی جیهان و کۆی خەڵاتەکانی زیاترە لە ٢٣ ملیۆن دۆلار.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure