رۆلاند گارۆس:جۆکۆڤیچ و مۆنفیس گەیشتنە چارەکی کۆتایی

وەرزشەکانی دیکە :: 01/06/2019‌ :: 123‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە پاڵەوانێتی گەورەی تێنسی سەرزەوی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی، هەردو یاریزان، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و گایل مۆنفیسی فەرەنسی پلیتێکی قۆناغی چارەکی کۆتاییان بڕی.
جۆکۆڤیچ رووبەڕووی سالڤاتۆری کارۆسۆی ئیتالی بووەوەو لە ئەنجامدا توانی  یاریەکەی بە سێ کۆمەڵەی خاوێن لێ بباتەوە.
خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە د 3-6 3-6 2-6.
ئەمە جاری ١٣یە جۆکۆڤیچ دەگاتە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی.
لە یارییەکی تردا ، گایل مۆنفیسی فەرەنسی رووبەڕووی یاریزانی هاونیشتیمانی، ئەنتوان هوانگ بووەوەو لە ئەنجامدا توانی یاریەکە بە سێ کۆمەڵەی خاوێنی 3-6 2-6 3-6. بباتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure