جۆکۆڤیچ گەیشتە قۆناغی سێیەم

وەرزشەکانی دیکە :: 30/05/2019‌ :: 103‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

جۆکۆڤیچی سڕبی و  یەکەمی ریزبەندی جیهان لە یاری تێنسی سەرزەوی، توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی رۆلاند گارۆسی فەرەنسی بەدەست بهێنێت و بردنەوەیەکی تر تۆماربکات.


جۆکۆڤیچ توانی بە سێ کۆمەڵەی خاوێنی 6-1 6-4 6-3. لە هنری لاکسونی سویسری بباتەوەو پلیتێکی قۆناغی داهاتوو ببڕێت.
جۆکۆڤیچ بووە دووەم یاریزان لە مێژوودا سەرو +65 بردنەوە لە هەموو پاڵەوانێتیەکانی گرانس سلام بەدەست بهێنیت لە دوای فیدرێری سویسرییەوە.
لە یاریەکی تردا جیل مونفیسی فەرەنسی توانی بگاتە هەمان قۆناغ  و بە سێ کۆمەڵەی خاوێن لە  یاریزانی هاونیشتیمانی  ئەدریانۆ مانارینۆ بباتەوە.
خاڵی کۆمەڵەکانیش بریتی بوو لە 6-3 6-4 6-4.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure