بەڤیدیۆ:شەمشەمەکوێرەکان ئاتلەتیکۆ بە یەکسانبوون ناچار دەکەن

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 184‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە یارییەکی بەهێز و سەرنجڕاکێشی و دەستپێکی هەفتەی ٢٤ی خولی ئیسپانیا، شەمشەمەکوێرەکانی یانەی ڤالنسیا ئاتلەتیکۆ مەدرید بە یەکسانبوون ناچار دەکەن و هەردو یانە ٢-٢ یاریەکە تەواو دەکەن.

یاریەکە لە یاریگای میستایای ڤالنسیا ئەنجامدرا،لە خولەکی ١٥ مارکۆس لۆرێنتی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئاتلەتیکۆ مەدرید کرد، بەڵام پاولێستا لە خولەکی ٤٠ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوەو دوای ٣ خولەک تۆماس پارتێ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ کوڕانی سیمیۆنی بکات و  گێمی یەکەم ٢-١ بە سودی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید تەواو بوو.


لە گێمی دووەمی یاریەکە، ڤالنسیا بەئەنجامەکە رازی نەبوو، توانی لە خولەکی ٥٩ لە لایەن کۆندۆگبیا گۆڵی بەرامبەر بکات و یاریەکە ٢-٢ بە کۆتا بهێنێت.
بەم یەکسانبوونە خاڵەکانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە پلەی چوارەمی بووە ٤٠ خاڵ و ڤالنسیاش بە ٣٨ خاڵ لە پلەی شەشەم دێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure