هۆکاری سزادانی یانەی مانچستەرسیتی چییە؟

جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 808‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ هەینی بەرەسمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، سزایەکی قورسی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی داو ئەو یانەیەی بۆ دوو وەرزی داهاتوو لە خولە ئەوروپیەکان دوورخستەوە کە خولی  یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو خولی یۆرۆلیگ دەگرێتەوەو بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆش سزا دارایی یانەکەی دا.


هۆکاری سزادانی یانەی مانچستەرسیتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە،  ئەو یانەیە لە نێوان ساڵانی 2012 و2016. بە نایاسایی لە مەرجەکانی یاری خاوێن و دارایی و  دەستکاریکردنی و بەدەستهێنانی بڕە پارەیەکی زۆر لە نێوان ئەم چوار ساڵەدا تێوەگلاوەو بەوهۆیەوە یۆفا پاش لێكۆڵینەوە سزاکەی بەسەردا سەپاندووە.


بەمەش ئەو یانەیە ناتوانێت لە وەرزەکانی (2020/21 و2021/22). بەشداری لە خولەکانی ئەوروپا بکات و  ئەمەش بڕیاری کۆتایی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپایە، بەڵام یانەی مانچستەرسیتی دەتوانێت داوا لە دادگای کاس بکات و تانە لە سزاکە بدات.


هەروەها ئەم یانەیە لەم وەرزە گشت یارییەکانی خۆی لە خولەکە تەواو دەکات و لە وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەگەر مان سیتی بۆ ئەو خولە سەرکەوت، ئەوا سزاکەی بەسەر دەسەپێنرێت و بەبێ کێشە یارییەکەی خۆی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجام دەدات لەم وەرزە .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure