یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پێكهاتەكەی بەدوو یاریزانی بەحرەینی‌و كامیرۆنی بەهێز دەكات

ناوخۆیی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 126‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد

تیپی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پێش بەشداریكردنی لە38هەمین پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب كە20 یانەی 12وڵات بەشدارن، پێكهاتەكەی زیاتر بەهێز دەكات‌و دوو پیشەگەری ئاسیایی‌و ئەفریقی دەگوازێتەوە ریزەكانییەوە بەئامانجی بەدەستهێنانی گەورەترین ئەنجام بەشداری كێبڕكێكان دەكات.

بەرپرسانی تیپەكەش رایدەگەیەنن كە بەهێزكردنی پێكهاتەكەیان پێش بەشداریكردنیان لەپاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب بۆ ئەوەیە كە بتوانن ئەنجامێكی گەورە بۆ شاری سلێمانی‌و عێڕاق بەدەست بێنن كە ماوەی 30ساڵە هیچ یانەیەكی عێڕاق ئەنجامی گەورەی بەدەست نەهێناوە.

عەلی تەها كاپتنی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەوەی بەدواڕۆژ راگەیاند:" ئامانجی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەبەشداریكردنی لەپاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب جیاوازترە لەپاڵەوانێتیەكانی پێشوو، لەبەرئەوەی دەمانەوێت ئەمساڵ بەئاست‌و ئەنجامێكی گەورە بگەڕێینەوە شاری سلێمانی لەچاو سێ بەشداریكردنی رابردوومان.

وتیشی:" بۆ زیاتر بەهێزكردنی پێكهاتەكەمان هەریەك لەفازل عەباس كاپتنی هەڵبژاردەی بەحرەین‌و كریستیان ئاساری كامیرۆنی"مان هێناوەتە پێكهاتەكەمانەوە ئەوەش بۆ بەهێزكردنی پێكهاتەكەمان بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی گەورە بەدەست بێنین، لەبەرئەوەی ئامانجی ئەمساڵی یانەكەمان گەیشتنمانە بەقۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەكە.

دوای تەوابوونی یاریەكانی خولی بژاردەی بالەی یانەكانی عێراق كوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی بەبێ‌ هیچ ركابەریەك‌و بەكۆكردنەوەی 17خاڵ سەركەوت بۆ چوارگۆشەی زێڕینی خولەكە كە بڕیارە كێبڕكێكانی لەشاری سلێمانی ئەنجام بدرێت.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەقۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب لەكۆمەڵەی چوارەم شان بەشانی هەریەك یانەكانی شوعلەی یەمەنی، كازمیەی كوێتی، ئەهلی سعودی، سنجلی فەلەستینی یاری دەكات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure