یانەی گەلاتە سەرای توركی شەش بەهرەمەندی عێراقی بانگهێشت دەكات

ناوخۆیی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 122‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، حسین کەرکوکی

ئەكادیمیای گەڵاتە سەرای  لە عێراق  بانگهێشتكردنی شەش یاریزانی بەهرەمەندی عێراقی  لە لایەن یانە توركیە بەناوبانگەكە راگەیاند .

ئوسامە عەلی یاریزانی نێودەوڵەتی پێشوو و راهێنەری ئەكادیمیاكە بە میدیا عێراقیەکانی رایگەیاندووە" یانەی گەڵاتەسەرای بڕیاریدا 6 یاریزان لە ئەكادیمیاكەمان لە عێراق بانگهێشت بكات ، بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی كۆتایی  لە بارەگای یانەكە لە ئەستەنبوڵ.

روونیكردەوە كە یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بریتین لە یەحیا محەمەد جاسم ، شڤان شەماڵ ئەحمەد و محەمەد مورشد عەلی و لەیس لوئەی كازم و یوسف كاروان ساڵح و محەمەد دارا عەباس .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure